نوچەنێت
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌بارەی رووداوه‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه و رایدەگەیەنێت، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژی و سته‌مكردنێك له‌هه‌ڤاڵه‌كانی بێده‌نگ نابێت و ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه به‌زووترین كات دادگایی بكرێن.
لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی 26-8-2017 بڵاوکراوەتەوە، مەکتەبی سیاسی یەکێتی رووداوەکەی باڵەکایەتی به‌ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا و مافی هاووڵاتیانی كوردستانی ده‌زانێت و رایدەگەیێنێت: “پێمانوایه ئه‌مجۆره ره‌وشه عه‌سكه‌ریه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌شه‌كانی كوردستانه‌وه، له‌خزمه‌تی ئاشته‌وایی نییه و له‌گه‌ڵ دۆخی سیاسی و ئیقلیمی باشووری كوردستاندا ناگونجێ”.
ئێوارەی رۆژی هەینی 25-8-2017، لەسەر بڕینی دار دەمەقاڵێ لەنێوان چوار برای خەڵکی باڵەکایەتی و ژمارەیەک پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دروست بوو، پاشان پێشمەرگەکانی کۆمەڵە دەستڕێژیی گوللەیان لێکردن، بەهۆیەوە دوویان گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەشیان بەسەختی بریندار بوو.
رووداوەکە کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە و سەتان هاونیشتمانی لە باڵەکایەتی بە چەکەوە هەڵیانکوتایە سەر بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بناری هەڵگۆرد و بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان، حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک)، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی کوردستانیان سووتاندن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ئێواره‌ی دوێنێ (25/8/2017) له گوندی (گونده‌ژوور)ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی، له‌رووداوێكی نه‌خوازراودا، دوو هه‌ڤاڵی یه‌كێتی به‌ناوه‌كانی (فه‌رمان و لوقمان ئه‌سكه‌نده‌ر) له‌ناو باخ و ڕه‌زی خۆیاندا به‌هۆی هه‌ڵه‌شه‌یی و پابه‌ندنه‌بوون به‌یاساوه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به‌ناهه‌ق شه‌هیدكران و دوو برای تریشیان برینداركران.
له‌كاتێكدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی (عومه‌ر ئاغای گونده‌ژووری) ده‌كه‌ین، كه له‌بنه‌ماڵه تێكۆشه‌رو نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی-ین، به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه ده‌كه‌ین و به‌ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا و مافی هاووڵاتیانی كوردستانی ده‌زانین.
ناوچه‌ی باڵه‌كاتی، كه هه‌میشه له شۆڕشه‌كانی گه‌لی كوردستاندا پێشه‌نگ بووه له قوربانیدان و خه‌بات، دوو ساڵه به‌هۆی بوونی باره‌گای ئه‌و هێزه چه‌كدارانه‌وه گوندنیشن و جوتیاره‌كانی رووبه‌روی بۆردومان بوونه‌ته‌وه‌و ڕه‌زو باخه‌كانیان سووتاوه‌و زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژی و سته‌مكردنێك له‌هه‌ڤاڵه‌كانی بێده‌نگ نابێت و ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه به‌زووترین كات دادگایی بكرێن و وه‌ك تاوانبار سزای سه‌رپێچی و تاوانه‌كانیان وه‌ربگرن و ئه‌م كێشه‌یه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ.
پێمانوایه ئه‌مجۆره ره‌وشه عه‌سكه‌ریه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌شه‌كانی كوردستانه‌وه، له‌خزمه‌تی ئاشته‌وایی نییه و له‌گه‌ڵ دۆخی سیاسی و ئیقلیمی باشووری كوردستاندا ناگونجێ.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
26-8-2017