قائیمقامیەتی چۆمان: تۆمەتبارانی رووداوەکەی گوندی گوندەژۆر خۆیانڕادەستکرد

0

نوچەنێت

قائیمقامیەتی قەزای چۆمان لە راگەیەندراوێکدا رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارانی رووداوەکەی گوندی گوندەژۆر دوای خۆڕادەستکردنیان بەهێزە ئەمنییەکان ئێستا لەژێر چاودێری دادگاکانی حکومەتی هەرێمدان”. 

لە راگەیێندراوێکدا، کە قائیمقامیەتی قەزای چۆمان بڵاویکردووەتەوە، دڵنیایی داوەتە هاونیشتمانیانی ئەو سنوورە کە لەچوارچێوەی یاساکانی هەرێمی کوردستان مافەکانیان پارێزراو دەبێت.

ئێوارەی رۆژی هەینی 25-8-2017، لەسەر بڕینی دار دەمەقاڵێ لەنێوان چوار برای خەڵکی باڵەکایەتی و ژمارەیەک پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دروست بوو، پاشان پێشمەرگەکانی کۆمەڵە دەستڕێژیی گوللەیان لێکردن، بەهۆیەوە دوویان گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەشیان بەسەختی بریندار بوو.

رووداوەکە کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە و سەتان هاونیشتمانی لە باڵەکایەتی بە چەکەوە هەڵیانکوتایە سەر بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بناری هەڵگۆرد و بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان، حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک)، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی کوردستانیان سووتاندن. 

راگەیاندراوێک لە قائیمقامیەتی قەزای چۆمان 

رۆژی هەینی ڕێکەوتی 25-8-2017 لەگوندی گوندەژۆری سەر بەناحیەی حاجی ئۆمەران،  هێزە ئۆپۆزیسیونەکانی ئێران هێرشیان کردە سەر چوار برای ئەو گوندە و دووانیان گیانیان لەدەست داو دووی تریشیان بریندار کرد.

لەئەنجامی دەست درێژی کردنەسەر باخچەی ئەو هاووڵاتیانەو بڕینی دار لەلایەن هێزی ئۆپۆزیسیۆنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی ناڕازی بوونی ئەو چوار برایە و درووست بوونی ناکۆکی ڕووبەڕووی پەلاماردانی ئەو چەکدارانە دەبنەوە، بەداخەوە هەریەک لە فرمان ئەسکەندەر و لوقمان ئەسکەندەر گیانیان لەدەست دا، وە هەریەک لە بەختیار ئەسکەندەر و مستەفا ئەسکەندەر برینداربوون.

هەردووای ڕووداوەکە لیژنەی ئەمنی قەزای چۆمان کۆبونەوەیەکی نائاسایی کرد، بریاری دا لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان کاردانەوەی یاسایی بەرامبەر تۆمەت باران بکرێ ، کە تۆمەتباران دوای خۆ ڕادەست کرنیان بەهێزە ئەمنیەکان ئێستا لەژێر چاودێری دادگاکانی  حکومەتی هەرێم دان، هاووڵاتیانی سنوری قەزاکەمان ئاگادار دەکەینەوە کە لەچوارچێوەی یاساکانی هەرێم مافەکانیان پارێزراو دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com