نوچەنێت
پێشتر توركیا له زۆر بۆنهدا و لهسهر زاری بهرپرسه باڵاكانی رایگهیاندووه، كه توركیا ورد و درشتی گشتپرسی له ههرێمی كوردستان رهتدهكاتهوه، ئهمه یهكهمین جاره داوای دواخستنی كاتی گشتپرسی دهكات، نهك ههڵوهشاندنهوهی به یهكجاری. بۆیە سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە وەڵامی سەرۆکی پارتی مەهەپەی تورکیا رایگەیاند “گشتپرسی نابێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگ”. کە بڕیارە 25-9-2017 گشتپرسی لە باشووری کوردستان بەڕێوەبچێت و دەنگ بە بەڵێ یان نەخێر بدرێت بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپەی گوتبووی “ریفراندۆمی باکووری عێراق دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی جەنگ” و داوای لە دەسەڵاتی تورکیا کردبوو لەشکرکێشی بکەنە سەر کوردستان.
لەبەرانبەردائەمڕۆ 25-8-2017، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەنێو فڕۆکەی تایبەتی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بیناڵی یڵدڕم سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە لەکاتی گەڕانەوەی لە گەشتی سەنگاپوور و ڤێتنام، وەڵامی لێدوانێکی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپەی دایەوە کە گوتبووی “ریفراندۆمی باکووری عێراق دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی جەنگ” و داوای لە دەسەڵاتی تورکیا کردبوو لەشکرکێشی بکەنە سەر کوردستان، یڵدرم لە وەڵامدا گوتی “گشتپرسیی باکووری عێراق نابێتە هۆکاری سەرهەڵدانی جەنگ”.
یڵدرم گوتیشی “جەنگ لەنێوان دەوڵەتەکاندا سەرهەڵدەدات، ئەمانەش (هەرێمی کوردستان) دەوڵەت نین و بەدەوڵەت نایانناسین”.
تورکیا ناتوانێت پێش بە ئەنجامدانی گشتپرسی بگرێت:
هەروەها بابەتێکی دەربارەی هەڕەشەکانی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی مەهەپەی تورکیا، لە بەرامبەر ئەنجامدانی گشتپرسی تایبەت بە سەربەخۆیی باشووری کوردستان بڵاوکردوەتەوە، کە بابەتەکە لەلایەن یوسف کانلیەوە لە رۆژنامەی حورییەت دەیلی نیوزی تورکیا نووسراوە و تێیدا هاتووە، دەبێت چەند پرسیارێک بکەین. بۆ نموونە، ئایا تورکیا دەتوانێت رێگری لە ئەنجامدانی گشتپرسی تایبەت بە سەربەخۆیی کوردستان بگرێت؟ وەڵامەکەی نەخێرە.
یەکێکی دیکە لە پرسیارەکان ئەوەیە، کە ئایا تورکیا دەتوانێت شەڕ دژی کوردەکانی عێراق رابگەیەنێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەوان بەشداری لەو دەنگدانەدا دەکەن؟ تورکیا دەتوانێت لە بەرامبەر ئەو هەنگاوەی کوردەکان خۆشحاڵ بێت یان خۆشحاڵ نەبێت، بەڵام راستیەکەی ئەوەیە کاری تورکیا نییە دەست لەو بابەتە وەربدات، تەنانەت پێویستە هیچ شتێکی دیکەش لەو بارەیەوە نەڵێت.
یوسف کانلی دەنوسێت، بەرپرسانی تورکیا لە ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ، وەک خاوەن دەوڵەتی دیار و ناسراو پێشوازی لە سەرانی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئێستا چۆن دەکرێت ئەم وڵاتە بڵێت دەنگدان بۆ سەربەخۆیی دەبێتە هۆکارێک بۆ هەڵگیرسانی شەڕ.
گشتپرسی دوابخهن:
ئیبراهیم كاڵن، گوتهبێژی سهرۆكایهتی كۆماری توركیا، داوای له دهسهڵاتدارانی ههرێمی كوردستان كرد ئهنجامدانی گشتپرسی دوابخهن.
ئیبراهیم کالن له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا، كه رۆژی پێنجشەممە 17-8-2017، سازی كردبوو گوتی “داوا له ههرێمی كوردستان دهكهین به ههڵوێستی خۆیدا بچێتهوه و پرۆسهی گشتپرسی دوابخات”. گوتیشی “ئاگاداری دانوستانهكانی نێوان ههولێر و بهغداین”.
گوتهبێژی سهرۆكایهتی كۆماری توركیا گوتیشی “دهبێت حكومهتی بهغدا دهستپێشخهری بكات له چارهسهر كردنی كێشه و ناكۆكییهكانیان لهگهڵ ههولێر”. دهشڵێت “گشتپرسی كێشهكانی عێراق چارهسهر ناكات”.
سەرەڕای رەخنەكان، پەیوەندییەکان بەردەوام دەبێت:
گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، لە بەرنامەیەكی رادیۆییدا، وەڵامی پرسیارێكی دەربارەی گشتپرسی هەرێمی كوردستان دایەوە و هەڵوێستی وڵاتەكەی خستەڕوو. ئیبراهیم كاڵن ئاماژەی بەوەدا، كە بۆچوونی “ئێمە ناتوانین پێكەوە بین و پێویستە جیا ببینەوە” لە بەرژەوەندی یەكێتی عێراق و كوردانی عێراقدا نییە.
ئیبراهیم كاڵن دەڵێت “ئێمە نە بەرانبەر كوردانی عێراق، نە بەرانبەر كوردانی سوریا وە نە بەرانبەر كوردانی ناوچەكانی دیكە، هیچ هەڵوێستێكی نەرێنیمان نییە، هۆكاری سەرەكی دژایەتی ئێمە بۆ گشتپرسی، یەكێتی عێراقە لە رووی خاك و سیاسییەوە”.
گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا گوتی “رێكخراوی تیرۆرستی و هاوەڵەكانیان جارجار ئەمە بەكار دەهێنن و بانگەشەی ئەوە دەكەن، كە توركیا و بە تایبەت سەرۆككۆمار ئەردۆغان، دژی دەسكەوتەكانی كوردانە و پێیان ناخۆشە. مێدیای رۆژئاواش بابەتەكە گەورە دەكات و بڵاوی دەكەنەوە. بەر لە هەموو شێك ئێمە هێچ كێشەیەكمان لەگەڵ كورددا نییە. ئەگەر كێشەمان هەبووایە، وەك كۆمار یان گەلی توركیا، بەم ئەندازەیە پەیوەندی باشمان لەگەڵ باكوری عێراقدا نەدەبوو. سەرەڕای رەخنەكان ئێمە باوەڕمان وایە، كە ئەم پەیوەندییانە گرنگن”.
دەربارەی گشتپرسی کالن گوتی “با بڵێین ریفراندۆمیان ئەنجامدا، چی لەمە دەكەن؟ كاتێك بە شێوەیەكی تاك لایەنە وتیان ئێمە سەربەخۆییمان راگەیاند، كی دان بەمەدا دەنێت؟ بەغدا، توركیا، ئێران و وڵاتانی دراوسێ، كەسیان دانی پێدا نانێن. ئەوروپییەكان و ئەمریكییەكان بە هەمان شێوە هەڵوێستی خۆیان خستووەتەڕوو. هەر بۆیە خۆیان دەخەنە نێو كێشە گەلێكی گەورەوە.”
گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا راشیگەیاند، كە بەشداریكردنی كەركوك لە گشتپرسیدا بە لای ئەوانەوە خاڵێكی هەستیارە و دەڵێت “بابەتێكی دیکە، كە بەنیسبەت ئێمەوە هەستیار بێت بەشداری پێكردنی ویلایەتی كەركوكە لە گشتپرسییەکەدا. مافی ئەمەشیان نییە. دەسەڵاتی (حكومەتی) هەولێر مافی ئەمەی نییە. چونكە كەركوك پابەندی بەغدایە. هەروەها وەك ئەو ناوچەیە دەناسرێت، كە پێی دەوترێت ناوچەی جێناكۆك. لە مێژووی ئێمەدا كەركوك پێگەیەكی تایبەتی هەیە. كەركوك شارێكی توركمانە، لەوێ كورد و عەربیشی لێیە. گەر بێتو كەركوكیش بەشداری پێ بكەیت لەو گشتپرسییەدا، ئەو ئەنجامەی، كە دێتە ئاراوە دیارە. ئەو توركمان و عەرەبانەی لەوێ دەژین بەشداریی گشتپرسییەکە ناكەن”.
گشتپرسی بڕیارێکی هەڵەیە، بەڵام دەبێ بەغدا مافە دەستوورییەکانی هەولێر بدات:
وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەروەی عێراق، لەبارەی گشتپرسی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی رایگەیاند، گشتپرسی بڕیارێکی هەڵەیە، بەڵام دەبێ بەغدا مافە دەستوورییەکانی هەولێر بدات.
رۆژی چوارشەممە 23-8-2017، مەولوود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری، هاوتا عێراقییەکەی، لەبارەی گشتپرسی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی رایگەیاند، گشتپرسی بڕیارێکی هەڵەیە، بەڵام دەبێ بەغدا مافە دەستوورییەکانی هەولێر بدات.
وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها گوتیشی “ئەمڕۆ لە سەردانمدا بۆ هەولێر داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری گشتپرسی دەکەم، چاوەڕێی ئەوەشیان لێدەکەم ئەو کارە بکەن”.
چاوش ئۆغڵو رایگەیاند، تورکیا و عێراق چارەنووسی هاوبەشیان هەیە و پاڵپشتی بۆ یەکپارچەیی خاکی عێراق دووپاتکردەوە، هیوایشی خواست هەولێر و بەغدا، لەچوارچێوەی یەکپارچەیی خاکی عێراقدا کێشەکانیان چارەسەربکەن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی شەڕی داعش رایگەیاند، سەرکەوتنی هێزە عێراقییەکان بەسەر داعشدا مایەی دڵخۆشی ئەوانە و هیوای خواست بەزووترین کات تەواوی خاکی عێراق لە داعش پاکبکرێتەوە.
هاوکات ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی، لەگەڵ مەولوود چاوش ئۆغڵو، چەند دۆسیەیەکی جیاوازی ئابووری، سیاسی و ئەمنییان تاوتوێکردوون، باسی کشانەوەی هێزی تورکیاشیان لە باشیک کردووە.
گشتپرسی دواناخرێ و دەكرێ وەك دوو جیرانی باش لەگەڵ یەكتردا بژیین:
ڕۆژی چوارشەممە 23ـ 8ـ2017 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە مەولود چاوش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا و شاندێكی یاوەری كرد رایگەیاند، بڕیاری گەلی كوردستان مافێكی دیموكراتییە و هۆكارێك دەبێت بۆ ڕێگەگرتن لە ناسەقامگیری. دەشڵێت “دەكرێ وەك دوو جیرانی باش لەگەڵ یەكتردا بژیین”.
بە گوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وتەیەكدا باسی لەو دۆستایەتی و پەیوەندییە باشە كرد كە لەنێوان توركیا و هەرێمی كوردستاندا هەیە وپەیوەست بە پرسی ڕیفراندۆم جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی بڕوای بە مافەكانی گەلی كوردستان هەیە و لە ئێش و ئازارەكانی دەگات بەڵام وای بۆ دەچێ، كە ڕیفراندۆم لەو كاتەدا ڕەنگە كێشەی لێ بكەوێتەوە و سەقامگیریی ناوچەكە بشێوێنێ و نیگەرانییەكانی توركیای لەو بارەیەوە بە بارزانی گەیاند و ئەوەیشی خستەڕوو، كە وڵاتەكەی ئامادەیە بەشدار بێت لە هەوڵی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.
لەبەرانبەردا بارزانی، لەبارەی پرسی ڕیفراندۆم لە گفتگۆیەكی ڕاشكاوانەدا ئەو هۆكارانەی شی كردەوە، كە وای لە گەلی كوردستان كردووە، بڕیاری ڕیفراندۆم و هەنگاونان بۆ سەربەخۆیی بدات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆشنایی خستەسەر مێژووی پڕ لە نەهامەتی گەلی كوردستان لەگەڵ دەوڵەتی عێراق و ئەوەی دووپات كردەوە، كە وێڕای بوونی زوڵم و ئەنفال و جینۆساید گەلی كوردستان، بڕیاری دا لاپەڕەیەكی نوێ هەڵبداتەوە و لە دوای 2003 هەموو هەوڵی خۆی دا، كە عێراقێكی تازە لەسەر بنەمای شەراكەت و دەستوور و تەوافوق دابمەزرێت، بەڵام شەراكەت و دەستوور و تەوافوق پێشێل كرا و دواجار گەلی كوردستان لە دەوڵەتی عێراق نائومێد بووە و نایەوێ بە هیچ شێوەیەك ئەزموونە تاڵەكانی ڕابردوو دووبارە بكاتەوە و گەلی كوردستانیش بەرپرس نەبووە لەو دۆخەی ئێستا هاتووەتە ئاراوە بەڵكو سیاسەت و هەلە حكومەتەكانی عێراق هۆكارن.
بارزانی ڕاشیگەیاند، كە بڕیاری گەلی كوردستان مافێكی دیموكراتی و ئاشتیانە و سرووشتییە و هۆكارێك دەبێت بۆ ڕێگەگرتن لە ناسەقامگیری و شەڕ و بۆ ئەوە دەبێت، كە مادام شەراكەت شكستی هێنا دەكرێ وەك دوو جیرانی باش لەگەڵ یەكتردا بژیین. سەرۆك بارزانی جەختی لەوەیش كردەوە، كە ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو پێشانی داوە كە كوردستان فاكتەری سەقامگیرییە و سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەكە لە بۆ گەلی كوردستان گرنگە.
ئەنجام:
سەرەڕای پێداگرییەکانی وڵاتانی دەورووبەر و ناوچەکە و نێودەوڵەتی (بێجگە لە ئیسرائیل، کە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بە ئاشکرا رایگەیاند پشتگیری دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان دەکات) داوای دواخستنی گشتپرسی دەکەن بەڵام سەرکرادایەتی کورد وای بۆ دەچن بە دواخستنی وادەی گشتپرسی، ئەو دەرفەتەی هاتووتە پێشەوە بۆ کورد، ئەگەری دووبارەبوونەوەی کەمە و کورد لە بڕیار و مافی سرووشتی خۆی پەشیمان نابێتەوە.
هەر بویە لە ئەنجامی کۆبوونەوانە دەردەکەوێت، کە سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان لە تێگەیاندی وڵاتان و نەتەوەکان و بەتایبەت تورکیا لە بابەت مافی رەوا و ئاشتیانەی کوردی باشوور زۆر بە هەڵوێست و جددی پێداگرن لەسەر بڕیاری گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور لە وادەی دیاریکراو (25-9-2017)
هەر لەو كۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەزیری دەرەوەی تورکیا، هەردوولا بڕیاریان دا، كە لە پەیوەندی و ڕاوێژی بەردەوامدا بن. ئەمە پێچەوانەی هندێک راو بۆچوونی نێوخۆیی و دەرەکی بوو، کە دەیانگوت پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تێکدەچێت.