نوچەنێت-یۆرۆ نیوز
پاپا فرانسیس لە پلانیدایە بەر لە کۆتایی ساڵی زایینی سەردانی میانمار و بەنگلادش بکات. ئەم سەردانەی پاپا فرانسیس، هۆکارەکەی دەگەڕێتەو بۆ پێشێلکردنی و سنووردارکردنی مافی کەمینەی موسوڵمانان لەم دوو وڵاتە.
بەرپرسێکی باڵای ڤاتیکان، کە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بێت، لە بارەی سەردانەکەی پایا فرانسیس بۆ ئەم دوو وڵاتە گوتوویەتی: بە ئەگەری زۆر بەر لە کریسمەس و دەستپێکی سەری ساڵی زایینی، سەردانەکە بگاتە ئەنجام. بە گوتەی ئەم بەرپرسەی ڤاتیکان، دواتر ئەم سەردانە بە فەرمی رادەگەیەنرێ.
ئەم سەردانەی پاپا فرانسیس بۆ میانمار، بە یەکەمین سەردانی رابەری کاتۆلیکەکانی جیهان بۆ ئەم وڵاتە، هەژمار دەکرێت.
میانمار بە هوی بوونی کەمینەی موسوڵمانی روگینیگا، لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دامەزراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ، لە ژێر رەخنە و گوشاری توند دایە.
پاپا فرانسیس، ساڵی رابردوو بە توندی رەخنەی لە سەرکوتی موسوڵمانەکان گرت و رایگەیاند: کەمینەی روهینیگا تەنها لە بەر هۆکاری پاراستنی ئایین و پابەندبوونیان بە رێوشوێنی ئایینەکەیان دەکەونە بەر ئەشکەنجە و هەڵاواردنیان لە سەرە.
نزیک بە یەک ملیۆن و سەد هەزار کەس لە کەمینەی روهینیگا، لە ئەیالەتی راخینی میانمار دەژین. سەرباری ئەم رێژەیە، ئەم کەمینەیە لە گەڵ بەربەست و هەڵاواردنی ئایینیبەرەوڕوون و مافی هاووڵاتی بوونیان رەچاو ناکرێ.زۆریەک لە بوداییەکانی میانمار کەمینەی روهینیگا بە کۆچبەری نایاسایی وەسف دەکەن.