نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە وەڵامی پارتێکی نەتەوەپەرستی وڵاتەکەی رایگەیاند، گشتپرسی باشووری کوردستان، نابێتە هۆی سەرهەڵدانی جەنگ.
بڕیار وایە 25-9-2017 گشتپرسی لە باشووری کوردستان بەڕێوەبچێت و دەنگ بە بەڵێ یان نەخێر بدرێت بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان. سەرکرادیەتی سیاسی کورد بەتایبەتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، چەندین جار جەخیان کردۆتەوە گشتپرسی لە وادەی خۆی ئەنجامدەدرێت.
بیناڵی یڵدڕم، سەرۆکوەزیرانی ئەم تورکیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەنێو فڕۆکەی تایبەتی سەرۆکایەتی کۆماری ئەم وڵاتە، لەکاتی گەڕانەوەی لە گەشتی سەنگاپوور و ڤێتنام، وەڵامی لێدوانێکی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپەی دایەوە، کە گوتبووی “ریفراندۆمی باکووری عێراق دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی جەنگ” و داوای لە دەسەڵاتی تورکیا کردبوو لەشکرکێشی بکەنە سەر کوردستان، یڵدرم لە وەڵامدا گوتی “گشتپرسی باکووری عێراق نابێتە هۆکاری سەرهەڵدانی جەنگ”.
یڵدرم گوتیشی “جەنگ لەنێوان دەوڵەتەکاندا سەرهەڵدەدات، ئەمانەش (هەرێمی کوردستان) دەوڵەت نین و بەدەوڵەت نایانناسین”.