کۆمیسیۆن کاتی خۆتۆمارکردن بۆ هاونیشتمانیانی دەرەوەی وڵاتی راگەیاند

0

نوچەنێت

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی خۆتۆمارکردنی بۆ هاونیشتمانیانی دەرەوەی وڵات دیاریکرد و خۆتۆمارکردنەکەش لە رێگەی وێبسایتی کۆمیسیۆنەوە دەبێت. دەشڵێت “رۆژی 1ی ئەیلول لینکی خۆ تۆمارکردنی دەنگدانی ئەلیکترۆنی دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات کارا دەبێت”.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە راگەیەندراوێکدا، بە ژمارە(7) هاونیشتمانیانی دەرەوەی وڵات ئاگادار دەکاتەوە لەماوەی هەفتەیەکدا لە (1-9 تاوەکو7-9) سەردانی وێبسایتی فەرمی کۆمیسیۆنەکە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە دەنگدانی دەرەوەی وڵات.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی داوا دەکات هاونیشتمانیانی دەرەوە لە رێگەی ئەم وێبسایتەوە www.khec.krd خۆیان تۆمار بکەن.

هەروەها لە ئاگادارکردنەوەکەی کۆمیسیۆندا هاتووە، رۆژی 1ی ئەیلول لینکی خۆ تۆمارکردنی دەنگدانی ئەلیکترۆنی دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات کارا دەبێت.

بڕیارە رۆژی 25-9-2017، گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە باشووری کوردستان بەڕێوەبچێت و هاونیشتمانیان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەتوانن بەشداریی گشتپرسییەکە بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com