
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان: ئه‌مڕۆ گۆڕانخوازان داهێنانێکی نوێیان پێشکه‌ش به ژیانی سیاسی کرد
نوچەنێت
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەکەی، بە داهێنانێکی نوێی گۆڕانخوازن ناو دەبات، و دەشڵێت دەرگای بنکەکانی هەڵبژاردن کراوەبووە لەبەردەم سەرجەم راگەیاندنەکانی کوردستاندا.
دوای ئەوەی نەوشیروان مستەفا لە راگەیەنراوێکدا پێویستی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەکەی راگەیاند، ئەمرۆ هەینی، لەسنوری پارێزگای سلێمانی، دەستی بەهەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی کرد، لەبارەی دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکانەوە، د. شاهۆ سەعید وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت” ئه‌مڕۆ گۆڕانخوازان روخسارێکی شارستانیان نیشان خه‌ڵکی کوردستان دا‌و داهێنانێکی نوێیان پێشکه‌ش به ژیانی سیاسی کرد” راشیگەیاند”ئه‌مڕۆ له ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدانی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌ندامانی بازنه‌و وێستگه‌و بنکه‌کانی شاری سلێمانی و قه‌زاکانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، به‌شدارییان کرد له یه‌که‌مین ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا به‌مه‌به‌ستی دیاریکردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی بازنه‌کان له سنوری پارێزگای سلێمانیدا”.
بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچونی پرۆسەی دەنگدان وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت”پرۆسه‌که سه‌عات هه‌شتی به‌یانی ده‌ستیپێکردو سه‌عات شه‌شی ئێواره به سه‌رکه‌وتویی کۆتایی هات، رێژه‌ی به‌شداربوان 70%ی تێپه‌ڕاند ده‌رگا کراوه بوو له‌به‌رده‌م سه‌جه‌م که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی ئه‌هلی و ره‌سمیدا، به که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه، بۆ روماڵکردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که”.
د.شاهۆ سەعید لەبارەی سەرپەرشتکردنی پرۆسەی دەنگدانەکەش رایدەگەیەنێت”له هه‌ر ناوه‌ندێکی ده‌نگداندا لیژنه‌یه‌کی سێ که‌سی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌که‌ی ده‌کرد، به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌ندامێکی سه‌ندیکای پارێزه‌ران و نوێنه‌رێکی ژوری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و نوێنه‌رێکی په‌یمانگای کوردی بۆ هه‌ڵبژاردن که رێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆی مه‌ده‌نییه”.
لەلایەکی ترەوە ئاری جه‌زا به‌رپرسی یه‌كێك له وێستگه‌كانی ده‌نگدان به‌سبه‌ی راگه‌یاندووە. هه‌ر وێستگه‌یه‌ك پارێزه‌رێك و چاودێرێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامێكی ژوری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که رابگه‌یه‌نرێت.