تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌رجه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پارتی له پێناو كێشه دروستكردنه بۆ ریفراندۆم. ده‌شڵێت “سلێمانی له‌گه‌ڵ ریفراندۆمه”.
له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو قۆڵیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان ئه‌نجامدا، وه‌فدی پارتی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پاكێجێكی شه‌ش خاڵیان ئاراسته‌ی گۆڕان كردووه، وه‌فدی گۆڕانیش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای جێبه‌جێكرنی به‌یاننامه 5 خاڵیه‌كه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان له پارتی كردووه، پاشان په‌رله‌مانی كوردستان كارابكرێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، وه‌فدی پارتی داوای ده‌ستبه‌جێ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان كردووه، داوایان كردووه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تر بۆ دوای كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دابنێن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، عه‌باس غه‌زالی، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به دواین هه‌وڵه‌كانی پارتی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم ڕایگه‌یاند: وه‌فدی پارتی به‌نیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان له‌گه‌ڵ گۆڕان چووه سلێمانی، به‌ڵام وه‌فدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و خاڵانه‌ی، كه له جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاویان كردبووه كردووته مه‌رج، له كاتێكدا پێش كۆبوونه‌وه‌كه رایانگه‌یاندبوو ئه‌و خاڵانه پێشنیارن نه‌ك مه‌رج.
سه‌باره‌ت به داواكاری گۆڕان بۆ گۆرینی سیسته‌می سیاسی له سه‌رۆكایه‌تییه‌وه بۆ په‌له‌مانی به‌رامبه‌ر پشتگیریكردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم غه‌زالی ده‌ڵێت، دانانی ئه‌و جۆره مه‌رجانه ته‌نها بۆ كێشه دروستكردنه بۆ ریفراندۆم، چونكه گۆرینی سیسته‌می سیاسی پێویستی به گفتوگۆ و رێككه‌وتنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه، به‌و پێیه‌ی ساڵی 2015 نه‌یانتوانی به زۆرینه سیسته‌می سیاسی بگۆڕن، ئێستا ئه‌یانه‌وێ ئه‌وه بكه‌نه بیان و بۆ كێشه دروستكردن بۆ ریفراندۆم.
به‌بڕوای غه‌زالی، شاری سلێمانی، گه‌رمیان و سه‌رجه‌م ناوچەکانی كوردستان، له‌گه‌ڵ ریفراندۆمن و سلێمانی لای پارتی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانییه و جێگه‌ی شانازی بارزانییه‌كانە و هه‌ر خه‌ڵكی سلێمانی بوو له شه‌سته‌كان له پێناو سوكایه‌تی نه‌كرن بە مەلا مسته‌فا بارزانی قوربانییه‌كی زۆریان دا، بۆیه سلێمانی ئێستا هه‌ر سلێمانییه‌كه‌ی جارانه و له‌گه‌ڵ ریفراندۆمیشدایه.