پارێزگاری کەرکوک: ئاڵای کوردستان داناگیریێت

0

نوچەنێت

پارێزگاری کەرکوک و فراکسیۆنی برایەتی بڕیاری دادگای کارگێڕی عێراق رەتدەکەنەوە و دەڵێن “بڕیاری دادگای کارگێڕی عێراق بۆ داگرتنی ئاڵای کوردستان هیچ کاریگەری نابێ و کاری پێناکەن”.

رۆژی 28-3-2017 بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگاکە درا، جگە لە بەغدا وڵاتانی دراوسێش بە توندی دژی ئەو بڕیارە هاتنە سەرخەت. پارێزگاری کەرکوک و فراکسیۆنی برایەتی، سورن لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگاکە.

پێنج ئەندامی فراکسیۆنی تورکمانی، کە دژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان سکاڵایان تۆمار کردبوو، هۆشداری دەدەن، کە ئەگەر ئیدارە و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پابەندی بڕیارەکە نەبن، رێگەی دیکە دەگرنەبەر.

نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک رایگەیاند، بڕیاری دادگای کارگێڕی عێراق بۆ داگرتنی ئاڵای کوردستان هیچ کاریگەری نابێ و کاری پێناکەن. دەشڵێت “تەنیا لە حاڵەتێکدا ئاڵای کوردستان دادەگیرێت، ئەگەر رەنگی کاڵبووبێتەوە و بگۆڕدرێ بە ئاڵایەکی تازە”.

فراکسیۆنی برایەتی، کە خاوەنی زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکە، لە چەند رۆژی داهاتوودا بە فەرمی تانە له بڕیارەکەی دادگای کارگێڕی دەدات، لە ئەگەری پشتگوێخستنی، ئەو فراکسیۆنەش، کە زۆرینەی کوردە، بڕیاری دادگاکە پشتگوێ دەخات.

ئەحمەد عەسکەری، سەرۆکی فراکسیۆنی برایەتی بە (رووداو)ی گوتووە “ئەو بڕیارەی دادگا دژی خەڵکی کەرکوکە، ئەگەر جێبەجێ بکرێت ئاژاوەی لێ دروست دەبێت، لەبەرئەوە دەکرێ لەگەڵ هەندێک رێککەوتنی سیاسی ئەو پرسانە کۆتاییان پێبهێنرێت، بەڵام ئێمە بڕیاری خۆمان داوە و لێی پاشگەز نابینەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com