نوچه‌نێت- هه‌ولێر
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی سێشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پیكهاته‌كانی توركمان، كریستیان، ئێزدی، ئه‌رمه‌نی و پێكهاته‌كانی دیكه گوتی، دوای راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، كوردستان پێویستی به مارشی نیشتیمانی و ئاڵای نوێ هه‌یه.
بارزانی له‌میانه‌ی وتاره‌كه‌یدا گوتی “سه‌رده‌می هه‌ڕه‌شه به‌سه‌رچوو، ئه‌و جۆره زمانه له كه‌س قبووڵ ناكه‌ین، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی خراپه، بۆچی وڵاتانی دیكه سه‌ربه‌خۆن”.
هه‌روه‌ها گوتی “ئه‌و خوێنه‌ی، كه له شه‌ڕی دژی داعشدا رشتوومانه، ده‌بێت به‌رهه‌می هه‌بێت، به‌رهه‌مه‌كه‌شی سه‌ربه‌خۆییه”. گوتیشی “ده‌بێت سیستەم و دامه‌زراوه‌ی ده‌ستوری وا دابنێین، كه مافه‌كانی مرۆڤ تیایدا پارێزراو بێت”.
سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌وه‌شی گوت “بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، پێویستمان به مارشی نیشتیمانی نوێ و ئاڵای نوێ هه‌یه، به‌جۆرێك هێمای هه‌موو پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانی كوردستانی تێدا بێت”.