نوچه‌نێت – هه‌ولێر
رۆژی سێشه‌ممه 22-8-2017 مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی كرده‌وه، كه گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه وا بڕیاره له 25ی مانگی ئه‌یلولی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، یه‌ك خوله‌كیش دوا ناكه‌وێت.
بارزانی له وته‌یه‌كیدا بۆ پێكهاته‌كانی توركمان، كریستیان، ئێزدییه‌كان، ئه‌رمه‌نیه‌كان و پێكهاته‌كانی دیكه گوتی “به‌رگه‌ی هه‌ر شتێك ده‌گرین، به‌ڵام گشتپرسی دوا ناخه‌ین، ته‌نانه‌ت یه‌ك خوله‌كیش”. گوتیشی ” ده‌ستوری عێراق ئه‌و مافه‌ی به ئێمه داوه، كه سه‌ربه‌خۆ بین”.
سه‌باره‌ت به مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق، كه تایبه‌ته به ناوچه جێناكۆكه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بارزانی گوتی “هێزی پێشمه‌رگه به ئازایه‌تی خۆی مادده‌ی 140ی جێبه‌جێ كرد”.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی “هه‌موو پێكهاته‌كان به‌شدار ده‌بن له نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆكه”. ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه “سیستەمی حوكم له ده‌وڵه‌تی كوردستان، فیدراڵی نابێت”.