وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی هەولێر دەکات

0

نوچەنێت-ئانادۆڵ

وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی چووراشەممە 23-8-2017، بە مەبەستی دیدار و گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق سەردانی هەولێر و بەغدا دەکات.

بە پێی ئاژانسی هەواڵنێری ئانادۆڵی تورکیا. مەولود چاوش ئۆغڵو، سەرەتا سەردانی بەغدا دەکات و لە گەڵ فواد مەعسووم، سەرۆککۆمار و حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە. لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەی، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە گەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتییە تورکمانەکان و پەرلمانتارانی عێراق کۆدەبێتەوە.

لە درێژەی سەردانەکە، چاوش ئۆغڵو، سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات و لە گەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com