نوچە.نێت
کێشەی هەردوو هونەرمەند ئەنجلینا جولی و براد بیت، تا ئێستاش بابەتێکی گرنگە لە ئەنتەرنێت و،بەردەوام بەدوای هەواڵی ئەم دوو هونەرمەندەدا سێرچ دەکرێت.زۆرێک لەگوماندان دەڵێن، نیشانەی پرسیار هەیە کە ئایا هۆکاری سەرەکی داوای جیابونەوەی ئەنجلینا جولی لە براد بێت خواردنەوەی مادەی هۆشبەر بوە یان خیانەتی براد بیت بوە لەگەڵ هونەرمەندی فرنسی ماريون كوتيار، یان مامەلەی خراپی براد بیت بوە بەرامبەر بەمناڵەکانی؟ هەر بۆیە دەنگۆی زۆر هەیە کە ماریون کوتیار، دوگیان بونەکەی لە براد بیت بێت.
لەلایەکی تر ، ئەنجلینا دوای جیابونەوەی لە براد بێت ، بەکاتێکی قورسدا تێپەری و توشی شەلەلی روخساری بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، توانی بەسەر هەموو ئەم شتانەدا زاڵ ببێت، لەباشترین شوێن و گرانترین ڤیلا بۆ خۆیی ومناڵەکانی بەکرێ بگرێت.
بەپێی رۆژنامەی Daily mail، بریتانی ئاشکرایدەکات کە کرێی مانگانەی ماڵەکەی ئەنجلینا ٩٥ هەزار دۆلار دەبێت، کە ٥ هۆڵی دانیشتن و ٥ گەرماوی تێدایە.