تایبه‌ت: نوچه‌نێت
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئومێدمان به كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان پارتی و گۆڕان هه‌یه. ده‌شڵێت” دواخستی ریفراندۆم پێویستی به كۆده‌نگی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌یه”.
رۆژی 7-6-2017 مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بونی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسی و پێكهاته‌كانی كوردستان (بێجگه له گۆڕان و كۆمه‌ڵ) بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندرمی سەربەخۆیی كوردستان درا و هه‌ر له‌و كۆبوونه‌ویه‌دا بڕیار درا ڕۆژی 25-9-2017، وه‌ك رۆژی ریفراندۆم دیاری بكریت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به مه‌رسومێكی هه‌رێمی، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاسپیردرا ئاماده‌كاری پێویست بۆ سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆمه‌كه بكات.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، له‌تیف نێروه‌ی، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان، سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانی پارتی و گۆڕان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان رایگه‌یاند: وه‌ك ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی پێشوازی له ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی و گۆڕان ده‌كه‌ین و كۆبوونه‌وه‌كان به ئه‌رێنی ده‌بینین. ئومیدمان هه‌یه ئه‌م دوو لایه‌نه كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه هێچ به‌دیلێك بۆ گفتوگۆ نییه، ته‌نها سه‌ر مێزی گفتوگۆ نه‌بێت.
سه‌باره‌ت به یه‌كێك له پێشنیاره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم نێروه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌كات، گرنگ ئه‌وه‌یه هیچ لایه‌نێكی هه‌رێمی كوردستان دژی ریفراندۆم نییه، ته‌نها گرفتێك هه‌بێت تێبینی هه‌ندێ لایه‌نه له‌سه‌ر كاتی ریفراندۆم. ده‌شڵێت “هه‌ر داواكاریه‌ك بۆ دواخستی ریفراندۆم پێویستی بە روونكردنه‌وه هه‌یه، کە بۆچی ریفراندۆم دوابخه‌ین؟ یان ئایا هیچ زه‌مانه‌تێك هه‌یه بۆ دواخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه؟”.
به‌بڕوای نێروه‌یی، ریفراندۆم بڕیاری ته‌نها لایه‌نێكی دیاری كرا‌و نییه و بڕیاری زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و ته‌نها لایه‌نێكیش ناتوانێت ریفراندۆم دوابخات و پێویستی به راوێژی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه.