نوچەنێت
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “بهمهبهستى چارهسهركردنى كێشهكان و كاراكردنهوهى پهرلهمان، پارتى پاكێجێكى شهش خاڵى دهداته بزووتنهوهى گۆڕان و چاوهڕێی وهڵامن. دەشڵێت “چارەسەری سەرجەم کێشەکان لەخۆدەگرێت”.
رۆژی دووشەممە 21-8-2017، شاندی باڵای مەکتەبی سیاسی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی لە گردی زەرگەتە لە سلێمانی، لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی عومەری سەید عەلی کۆبوونەوە و دواتر سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو حیزبە کۆبوونەوە.
بهمهبهستى چارهسهركردنى كێشهكان و كاراكردنهوهى پهرلهمان، پارتى دیموكراتى كوردستان، پاكێجێكى شهش خاڵى دهداته بزووتنهوهى گۆڕان و چاوهڕێی وهڵامن.
مەحمود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پاكێجێكى شەش خاڵیمان پێشکەشی بزووتنەوەی گۆڕان کردووە، بۆ ئەوەی تاوتوێی ئەو خاڵانە بکەن تاوەکو بۆ ئایندە بتوانین تەواوی کێشەکان چارەسەر بکەین”.
گوتەبێژەکەی پارتی گوتیشی، كه پارتی لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان ھەموو مەرجەکانی پێشووی لابردووە، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان جەخت لە ھەموو مەرجەکانی پێشووی دەکاتەوە، بێگومان ئەوەش پێویستی بە ھەماھەنگی زیاترە، چونکە ئێمە بەباشی دەزانین پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە، دواتر ئێمە لەسەر مەرجەکانی گۆڕان گفتوگۆی زیاتر دەکەین”.
خاڵەکانی پارتی بۆ گۆڕان:
– ئاساییکردنەوە پەیوەندییەکانی پارتی و گۆڕان
– کاراکردنەوە و ئاساییکردنەوەی کاری پەرلەمانی
– پالپشتی بۆ پرۆسەی گشتپرسی
– پاڵپشتی حکومەت بۆ باشترکردنی بژێوی و مووچەی خەڵک
– زەمینەی لەبار بۆ هەڵبژاردنەکان بڕەخسێنرێت
– هەموو لایەنەکان پاڵپشتی چاکسازییەکانی حکومەت بکەن