نوچەنێت
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 21-8-2017 رایگه‌یاند “ئه‌و شانده‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم كه بۆ گفتوگۆ چوونه‌ته به‌غدا، بۆ پرسی فیدراڵیه‌ت و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌چوون، به‌ڵكو بۆ بارودۆخی پاش قۆناغی ریفراندۆم چوونه‌ته به‌غدا. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه، كه له ژێر هیچ فشارێكدا ریفراندۆم دواناخرێت و له 25-9-2017 ئه‌نجام ده‌درێت”.
مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له كاتی پێشكه‌شكردنی گوتارێك بۆ ژماره‌یه‌ك له چالاكوانان گوتوویه‌تی “ئێمه پێویستمان به كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆیه تا ببینه دوو دراوسێی باش له‌گه‌ڵ عێراقدا، زۆرمان هه‌وڵدا و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك تا په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا باش بكه‌ین، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانمانیان شكست پێهێنا”.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خاڵی خستووه‌ته سه‌ر پیته‌كان و رایگه‌یاندووه “شاندمان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستان له‌باره‌ی فیدراڵیه‌ت و پرسه‌كانی بودجه نه‌ناردۆته به‌غدا و گوتوویه‌تی “ئێمە نامانەوێ دەوڵەتێکی نەتەوەیی بۆ نەتەوەی کورد دروست بکەین، بەڵکو دەمانەوێ دەوڵەتێکی دیموکراسی، فرە هەرێم و فرە ئایین لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون دروست بکەین”.
هه‌روه‌ها بارزانی دەڵێت “له ژێر هیچ فشاریكدا ریفراندۆم دواناخه‌ین، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن كاته‌كه گونجاو نییه، ئێمه‌ش پێیان ده‌ڵێن “ئه‌ی كاته‌كه كه‌یه و جێگره‌وه‌ی باشتر چییه؟”.