پەکەکە لە شنگال نەخشەڕێگەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی ئێزدیخانی راگەیاند

0

نوچەنێت

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی شنگال نەخشەڕێگەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی ئێزدیخانی راگەیاند، کە 23 خاڵ لەخۆ دەگرێت، نەخشەڕێگەیەک ئیدارەی شنگال رەتیدەکاتەوە و بەگرنگی نازانێت.

قەزای شنگال یەکێکە لەناوچە دابڕێنراوەکانی باشووری کوردستان، هەرچەندە لەدەست چەکدارانی داعش کۆنتڕۆڵکراوەتەوە، بەڵام هێشتا لەو شارە ژیان ئاسایی نەبووەتەوە و ژمارەیەکی کەم لە خەڵکەکەی گەڕاونەتەوە.

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی شنگال لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: دوای ئەو کۆمەڵکوژیەی لە 3ـ8-2014 بەسەر ئێزدیەكاندا هات، کۆمەڵگای ئێزدی بڕیاری داوە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی دابمەزرێنێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، پێویستە هەموو هێزە دەسەڵاتدارەکان بەباشی تێبگەن داواکاری کۆمەڵگای ئێزدی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتییە و ئەو داواکارییە ئەوەندە بۆیان گرنگە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری نەبن.

لەبەرامبەریشدا  مەحما خەلیل، قائیمقامی شنگال بە (رووداو)ی راگەیاند “ئاگاداری راگەیاندنی نەخشەڕێگەکە نین و بەلاشمانەوە گرنگ نییە”.

لە گرنگترین خاڵەکانی نێو نەخشەڕێگەکەی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی شنگال، ئاماژە بەوەکراوە:

– کۆمیسیۆنی ئێزدخان لەژێر کۆنتڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت
– هەموو کۆمەڵگەی ئێزدی تێیدا بەشداربن
– پێکهێنانی فەرماندەییەکی هاوبەش
– کورسی بۆ کەسایەتییە ئایینییەکان هەبێت
– پەیوەندی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان هەبێت
– دەستوورێک بەپێی یاساکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بێت
– بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com