پوتین پلانی گواستنەوەی پایتەخی روسیا تاوتوێ دەکات

0

نوچەنێت-ریانۆڤێستی

سەرۆککۆماری روسیا پلانی گواستنەوەی پایتەختی ئەم وڵاتە لە مۆسکۆوە بۆ ناوچەی ئوراڵ، تاوتوێ دەکات.

پلانی هەڵوەشاندەوەی پایتەختی روسیا بە ئامانجی پاراستی باڵادەست و هەژموونی جیئۆپۆلۆتیکی ئەم وڵاتە، هاتۆتە بەرباس و پلانەکە لە لایەن کۆمەڵێک پسپۆڕ و شارەزاوە تاوتوێ دەکرێت.

لە پلانی گواستنەوەی پایتەختی روسیا، کە بۆ هەڵسەنگاندنی زیاتر رادەستی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە کراوە، چڕبوونەوەی 20%ی دانیشتوانی روسیا لە مۆسکۆ وەک خاڵێکی نەرێنی ئاماژەی پێکراوە.

ئێستا یەک لە سەر حەوتی وشکانی جیهان لە سەر خاکی روسیا هەڵکەوتووە و دانیشتوانی بە مەودایەکی زۆر دوور لە یەک و بە رێژەیەکی کەمەوە لێی نیشتەجێن.

روسیا وەک بەربڵاوترین وڵاتی جیهان 145 ملیۆن کەس دانیشتووی هەیە. لە پلانی هەڵوەشانەوەی پایتەختی روسیا، دورستکردنی کۆمەڵێک شاری نوێ و دانانی ژێرخانی بەهێز، پێشبینی کراوە و هاوکات جەخت لە پاراستنی هەژموونی جیئۆپۆلۆتیکی و رێژەی زۆری دانیشتوانی ئەم وڵاتە، وەک فاکتەرێکی بەهێزبوونی لە سەر ئاستی جیهان، جەخت کراوەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com