پەرلەمانتارێک: دواکاری لابردنی پاشەکەوتی موچە بە تەواوی تەنها بۆ موزایەدەیە

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆکی فراکسیۆنی پێشکەوتنی تورکمان رایدەگەیەنێت، دوای کاراکردنەوەی پەرلەمان پێمان باشە یەکەم ئەرکی پەرلەمان دەرکردنی یاسایەك بێت بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی گشتپرسی. دەشڵێت “دواکاری لابردنی پاشەکەوتی موچە بە تەواوی تەنها بۆ موزایەدەیە”.

هەوڵەکان بۆکاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، بەردەوامە و لایەنە سیاسییەکانی باشوری کوردستانی دابەشکردووە بۆ دوو بۆچوونی جیاواز. هەندێك لایەنی سیاسی پێیان وایە، کە یەکەم ئەرکی پەرلەمان دوای کاراکردنەوەی، دەرکردنی یاسایەکە بۆ گشتپرسی و هەندێك لایەنی دیکە پێیان وایە یەکەم ئەرکی هەموارکردنەوی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمە و دواتر دەرکردنی یاسا بۆ گشتپرسی. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مونا قەهوەچی، سەرۆکی فراکسیۆنی پێشکەوتنی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی یەکەم کاری پەرلەمانی کوردستان دوای کاراکردنەوەی رایگەیاند: هەرچەندە دڵنیا نیم لەکاراکردنەوەی پەرلەمان، بەڵام ئەگەر بڕیاری کاراکردنەوەی درا، پێمان باشە یەکەم ئەرکی پەرلەمان دەرکردنی یاسایەك بێت بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی گشتپرسی و پەسەندکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە.

قەهوەچی بە پێویستی دەزانێت دوای دەرکردنی یاسا بۆ گشتپرسی، بەگوێرەی داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەرلەمان کار لەسەر ئەوە بکات، کە گۆڕانکاری لەسیستەمی پاشکەوتی موچەدا بکات، بەجۆرێك لەگەڵ توانا و داهاتی حکومەتدا گونجاو بێت. دەشڵێت “هەرلایەنێکیش لەم کاتەدا دوای لابردنی پاشەکەوتی موچە بکات بە تەواوی، تەنها بۆ موزایەدەیە، چونکە ئەو لایەنانەی لەحکومەتدان، خۆیان دەزانن داهاتی حکومەت چەندە و چۆنە”.

سەرۆکی فراکسیۆنی پێشکەوتنی تورکمان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە ئەگەر کێشەکان بەچەقبەستووی بمێنێتەوە و چارەسەر نەکرێن، ئەوا پەرلەمان کارانەکرێتەوە باشترە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com