
فەزیحەیەکی کۆلیژی هونەرە جوانەکانی هەولێر
نوچەنێت
سەرچاوەیەک لە کۆلیژی هونەرەجوانەکانی هەولێر، بە نوچەنێتی راگەیاند، ئەمرۆ بەهۆی فەزیحەیەکی کۆلیژەکەوە، دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی قوتابیان بڕیار درا، رۆژی هەینی تاقیکردنەوەکە دووبارە بکرێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە نوچەنێتی وت، کە لەنێوان بەڕێوەبەران و مامۆستایانی کۆلیژ و وەک خۆیان دەڵێن، لیژنەی تاقیکردنەوە، پرسیارەکانیان لێ تێکەڵ بووە، ئەوەشی وەک فەزیحەو کۆمیدیا باسکرد و وتی”لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێر لە دابەشکردنی پرسیارەکانی وانەی (جل و بەرگ)ی قۆناغی چوارەمی شانۆ، هەندێ قوتابی پرسیارەکانی خولی یەکەمیان بەرکەوت و هەندێکی تر هی خولی دووەم”.
ئەوەشی وت کە”دوای ئەوەی قوتابیان وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوەو هاتنە دەرەوە کە لەناو خۆیان قسەیان لەسەر پرسیارەکان کردبوو، ئەوکات ئاشکرا بوو، کە پرسیارەکان تێکەڵ بووە.
ئەوەی زیاتر لای ئەو سەرچاوەی نوچەنێت، شێوەیەکە لە کۆمیدیا ئەوەیە کە ئەگەرچی قوتابییەکان تاقیکردنەوەیان کردووە بەڵام”بڕیار دراوە ئەم تاقیکردنەوەیە رۆژی هەینی دوبارە بکرێتەوە”. بەڵام ترسی هەبوو لەوەی ئەمجارە”لەجیاتی وانەی جل و بەرگ پرسیاری وانەیەکی تر دابەش بکەن، چونکە لە کۆلێژی هونەر هیچ مەحاڵ نیە”.