نوچه‌نێت- عوكاز
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی عوكازی سعودی، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه بڵاو بوه‌ته‌وه، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركه‌وتنی هه‌ر شه‌راكه‌تێكی دوور مه‌ودا له‌گه‌ل به‌غدا به‌دوور ده‌زانێت.
سه‌باره‌ت به دواخستنی گشتپرسیش ده‌ڵێت ” ئه‌گه‌ری دواخستن به‌هیچ جۆرێك له ئارادا نییه”، ده‌شڵێت “ئه‌زموونی 100 ساڵی رابردوومان ئه‌زمونێكی شكستخواردوو بوو، ته‌نها جه‌نگ و خوێن و وێرانكاری بوو، نامانه‌وێت بۆ ئه‌و ئه‌زمونه تاڵه بگه‌ڕێینه‌وه، بۆیه گه‌لی كوردستان بڕیاری گشتپرسی داوه”.
سه‌باره‌ت به عه‌ره‌به‌كانی كوردستانیش گوتی “پرۆژه‌ی گشتپرسی پرۆژه‌ی هه‌موو گه‌لی كوردستانه، عه‌ره‌به‌كانیش به ته‌واوی ئازادن له‌وه‌ی به‌شداری گشتپرسی ده‌كه‌ن یان نا، ئه‌وان با وه‌ك هاوبه‌شی راسته‌قینه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتی بوون له هه‌رێمدا بژین”.
سه‌باره‌ت به خۆ كاندید كردنه‌وه‌شی بۆ سه‌رۆكی هه‌ریم له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، بارزانی جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوودا ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها نه خۆی و نه هیچ یه‌كێك له خزم و كه‌سوكاره‌كه‌ی خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته كاندید ناكه‌نه‌وه.