نوچەنێت
لە کۆبوونەسەرکردەیەکی یەکێتی هێزە سوننەکانی عێراق (یەکێتی هێزە عێراقییەکان) رایدەگەیەنێت، کە هەرگیز بەرامبەر خواستەکانی گەلی کوردستان ناوەستن.
لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7-6-2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بڕیاردرا، رۆژی 25ـ9- 2017، لە ھەرێمی کوردستان، کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 14-8-2017، شاندێکی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆمی سەربەخۆیی، سەردانی بەغدای کرد، بەمەبەستی گفتوگۆکردن، سەبارەت بە ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق.
رۆژی یەکشەممە 20-8-2017، شاندی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لەگەڵ شاندێکی یەکێتی هێزە عێراقییەکان کۆبووەتەوە.
دوای کۆبوونەوەکە، رۆژ نوری شاوێس، سەرۆکی شاندی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بۆ بەغدا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بە سەرکردەکانی یەکێتی هێزە عێراقییەکانیان راگەیاندووە، کە ناکرێ وەک ”هەنگاوێکی ئیستیفزازی دژی عێراق“ سەیری ریفراندۆمی سەربەخۆیی بکرێت.
رۆژ نوری دەڵێت، ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ”هاوکاری، هەماهەنگی و پەیوەندی“ نیوان کوردستان و عێراق پتەوتر دەکات و گفتوگۆکەیان لەگەڵ شاندی یەکێتی هێزە عێراقییەکان ”بە رۆحێکی برایانە“ ئەنجام دراوە.
سەرۆکی شاندی ریفراندۆۆم بۆ بەغدا ئاماژەی بەوەش کرد، کە سەرکردەکانی یەکێتی هێزە عێراقییەکان ”بڕیاری پێشوەختە“یان لەبارەی ریفراندۆمەوە نییە و دەروازەی فراوان هەیە بۆ گفتوگۆ.
هەر لە پرێس کۆنفرانسەکەدا، سەڵاح جبوری، پەرلەمانتاری عێراق و سەرکردەیەکی یەکێتی هێزە عێراقییەکان رایگەیاند، کە لەگەڵ ئەوەی داوای دواخستنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەکەن، بەڵام ئەوان ”هەرگیز“ بەرامبەر خواستەکانی گەلی کوردستان ناوەستنەوە.
سەرکردایەتی سیاسی کوردستان و ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، چەندین جار جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە ریفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆی ئەنجام دەدرێت و دوا ناخرێت.