تایبه‌ت: نوچنێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یەنێت، له زاری به‌رپرسانی گۆڕانه‌وه بیستومانه به‌یاننامه پێنج خاڵییه‌كه‌یان مه‌رج نین بۆ گفتوگۆ. ده‌شڵێت “نابێت به‌رپرسانی پارتی و گۆڕان پێش كۆبوونه‌وه‌كان بكه‌ون”.
ڕۆژی 7-6-2017 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بونی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسی و پیكهاته‌كانی كوردستان (بێجگه له گۆڕان و كۆمه‌ڵ) بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان درا و هه‌ر له‌و كۆبونه‌ویه‌دا بڕیار درا ڕۆژی 25/9/2017 وه‌ك ڕۆژی راپرسی و ریفراندۆم دیاری بكرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به مه‌رسومێكی هه‌رێمی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاسپیردرا ئاماده‌كاری پێویست بۆ سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆمه‌كه بكات.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئاری هه‌رسین، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی پارتی و گۆڕان رایگه‌یاند: نابێت به‌رپرسانی پارتی و گۆڕان پێش كۆبوونه‌وه‌كان بكه‌ون و هه‌ندێك لێدوان بده‌ن. ده‌شڵێت “هه‌ر لایه‌نێك له ئێمه و گۆڕان پێویسته به ئومێده‌وه بچێنه ناو كۆبوونه‌وه‌كان”.
ئاری هه‌رسین ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به‌رپرسانی گۆڕان به تایبه‌ت شۆڕش حاجی، گوته‌بێژی گۆڕان له كه‌ناڵی رووداوه‌وه ڕایگه‌یاندووه ئه‌و خالانه‌ی، كه جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بڵاوی كردووه‌ته‌وه مه‌رج نین بۆ گفتوگۆ.