گۆڕان: تائێستا بەفەرمی هێچ رۆژێکمان دیاری نەکردووە بۆ کوبوونەوە لەگەڵ پارتی

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی جفاتی نیشتمانی گۆڕان رایدەگەیەنێت، بزووتنەوەی گۆڕان هێچ رۆژێکی بەفەرمی دیاری نەکردووە بۆکوبوونەوە لەگەڵ پارتی و دەشڵێت “ئامادەین گفتو گۆ بکەین لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان”.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان، پەیوەندیان بە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و ئامادەیی خۆیان بۆ کۆبوونەوە نیشانداوە، هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەی پارتی و گۆڕان لە رۆژی دووشەممە 21-8-2017 ئەنجامدەدرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، جەعفەر خەیات، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، لەبارەی کاتی کۆبوونەوەی حزبەکەی لەگەڵ پارتی رایگەیاند: ئەوەندەی من ئاگادار بم بزووتنەوەی گۆڕان هێچ رۆژێکی بەفەرمی دیاری نەکردووە بۆ کوبوونەوە لەگەڵ پارتی، ئەوەش، کە باس دەکرێت رۆژی دووشەممە کۆبوونەوەکە دەکرێت، تەنها لە راگەیاندنەکانەوەیە و تائێستا روون نییە، کە رۆژی دووشەممە کۆبوونەوەکە دەکرێت یان نا.

جەعفەر خەیات کۆبوونەوە، گفتوگۆ  و لێکتێگەیشتن لەسەر کێشەکان بەچارەسەری گونجاو دەزانێت و گوتیشی “گۆڕان دەرگای گفتو گۆی دانەخستووە، لەسەر هیچ لایەنێك و ئامادەیە گفتو گۆ بکات لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان”.

ئەو ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان رەتیکردەوە، کە حزبەکەی دژی گشتپرسی و دەوڵەتی سەربەخۆ بێت و دەڵێت “کارکردن بۆ سەربەخۆی میللەتەکەمان لەدەستوری بزووتنەوەی گۆڕاندا هاتووە، بەڵام ئێمە تێبینیمان لەسەر کاتی ئەنجامدانی پرۆسەکە هەیە، کە 25-9-2017یە، بۆیە پێموایە لەو کاتەدا سەرکەوتوو نابێت و پێویستی بە زەمینەسازی زیاتر هەیە”.   

سەبارەت بەوەی ئایا هیچ ئاراستەیەك لەناو گۆڕان هەیە لەگەڵ “دەنگی نەخێر” بێت گوتی “لەناو ئەندامانی چڤاتی گشتی نیشتمانی، کە چەتری بزووتنەوەی گۆڕانە، زایاتر لە 90% لەگەڵ ئەنجامدانی گشتپرسیدان، بەڵام لەگەڵ کاتەکەیدا نین”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com