نوجەنێت
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاره‌دێی كۆكس رایدەگەیەنێت، لە سێیەم رۆژی ئۆپەراسیۆنی هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه، ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش، كه به سەربڕه‌كه ناسرابوو، كوژرا.
رائید سمكۆ عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاره‌دێی كۆكس بە (رووداو)ی راگەیاند “لەماوه‌ی سێ رۆژدا سێ داعش كوژراون، یه‌كێكیان ئه‌میری ئه‌م ناوچەیە بوو، ئه‌وی دیكه سه‌ربڕه‌كه‌ی داعشه، هەروەها سێیەمیشیان خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یەیە”.
گه‌ڕان و به‌دواداچوونه‌كان به‌رده‌وامن و، حه‌شارگه‌ی چه‌كدارانی داعش دۆزرایه‌وه، بۆ رێگرتن له جموجوڵی داعش، هێزی دیكه له ناوچه‌كه جێگیرده‌كرێن.
