سەرۆكایەتی هەرێم: خۆمان بە هاوخەمی شاری بارسێلۆنا دەزانین

0

نوچەنێت
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئیدانەی هێرشەکانی بارسێلۆنا دەکات و رایدەگەیەنێت، گەلی كوردستان، كە خۆی قوربانی دەستی تیرۆرە و لە سەنگەری پێشەوەی شەڕی تیرۆرە خۆی بە هاوخەمی شاری بارسێلۆنا دەزانێت.

دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 17ـ 8ـ 2017 لە ئەنجامی هێرشێكی تیرۆرستی لە شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا 14 هاوڵاتی گیانی لەدەستدا و 100 كەسی دیكەیش بریندار بوون.

وێڕای ئەوەی زۆر بە تووندی ئیدانەی ئەو كارە تیرۆرستییە دەكەین و سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو كردەوە دڕندانەیە دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.

گەلی كوردستان كە خۆی قوربانیی دەستی تیرۆرە و لە سەنگەری پێشەوەی شەڕی تیرۆرە خۆی بە هاوخەمی شاری بارسێلۆنا دەزانێت.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان

18ـ 8ـ 2017

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com