پێنتاگۆن: سەدان ملیۆن دۆلار یارمەتی پێشمەرگەمان کردووە

0

نوچەنێت-شەرقولئەوسەت

پێنتاگۆن دەڵێت، بە ئاگاداری دەوڵەتی ناوەندی عێراق، لە ساڵی  2014 تاکوو ئێستا، سەدان ملیۆن دۆلار یارمەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردووە و ئەم یارمەتیانە تایبەت کران بە چەک و چۆڵ.

ئێریک پاهون، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەشڵێت، ئەم یارمەتیانە لە سەر رەزامەندی دەوڵەتی ناوەندی عێراق بە هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دراوە. پێنتاگۆن لە مانگی جولای 2016، رێککەوتنی هاوکاری لە گەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان واژۆ کرد، تاکوو ئاسانکاری بۆ یارمەتی دارایی و چەک و چۆڵ بەم هێزە بکرێت.

گوتەبێژی پێنتاگۆن جەختیش دەکاتەوە، کە هاوکاری نێوان بەغدا و هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، رەهەندێکی ستراتیژی هەیە و گوتیشی، کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە سەر رەوتی هاوکارییەکان و کاری هاوبەشی لە دژی داعش بەردەوام دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com