نوچه‌نێت- هه‌ولێر
پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی پێنجشه‌ممه 17-8-2017، جه‌ختی كرده‌وه، كه هه‌موو پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان به زمانی دایكی خۆیان ده‌خوێنن، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌نه له هه‌موو جیهاندا.
سادق له گوته‌یه‌كیدا له كۆنفرانسی په‌روه‌رده، كه به چاودێری نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر سازدرابوو گوتی “هه‌موو منداڵانی پێكهاته جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به زمانی دایكیان ده‌خوێنن، ئه‌مه‌ش زۆر كه‌م و ده‌گمه‌نه له هه‌موو جیهاندا”.
هه‌روه‌ها گوتی “پرۆگرامێكمان به هاوكاری رێكخراوی یونسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئاماده كردووه، كه بریتیه له 1400 په‌رتوكی ئه‌لیكترۆنی پرۆگرامی نوێی خوێندن، كه مامۆستا و خوێندكاران ده‌توانن له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ببینن”.
ئه‌وه‌شی گوت “پێویستمان به هاوكاری زیاتره بۆ په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌ت له هه‌وڵی گۆڕینی هه‌ندێك مادده‌دایه بۆ زمانی ئینگلیزی له قۆناغه جیاوازه‌كاندا”.