ئەنجومەنی شارۆچکەی باشیک بڕیاری بەشداریکردنیان لە گشتپرسی دەدەن

0

نوچەنێت

ئەنجومەنی شارۆچکەی باشیک لە کۆبوونەوەیاندا بە زۆریەنی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن داوایانکرد گشتپرسی لە باشیک ئەنجام بدرێت و بە فەرمی بخرێنە سەر هەرێمی کوردستان.

شارۆچکەی باشیک کە لە ناوچەی ماددەی 140-ی دەستووری عێراقە، کە 30 هەزار کەس تێیدا دەژی و 90%-ی دانیشتووانەکەی کوردی شەبەک، ئێزدی و کریستیانن.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا بە دەنگی هەر 9 ئەندامەکەی ئەنجومەن، بڕیاردرا گشتپرسی لە باشیک ئەنجام بدرێت. ئەمەش دوای ئەوەی، کە پێکهاتەی دانیشتووانی باشیک داوایان لە ئەنجومەنی شارۆچکەکە کرد گشتپرسی لە ناوچەکەی ئەوانیش ئەنجام بدرێت.

كاوه‌ محه‌ممه‌د یوسف، ئەندامی ئەنجومەنی شارۆچکەی باشیک بە (رووداو)ی راگەیاند: نوێنەرەکانی سەرجەم گوند و ناوچەکانی شنگال داوایانکرد گشتپرسی لە باشیک ئەنجام بدرێت.

پێنج گوندی عەرەب نشینیش لەو ناوچەیە هەیە، کە ئەوانیش داوا دەکەن لە ئەنجومەنی شارۆچکەی باشیک، چارەنووسیان لەگەڵ کوردی ئەو ناوچەیە بێت.

شێخ محه‌مه‌د زیاب، نوێنەری عەرەب لە ئەنجومەنی شارۆچکەی باشیک دەڵێت “ئەوەی ئەو ناوچەیە دەپارێزێت پێشمەرگەیە و عەرەب، شەبەک و کورد، کە هەموو پێکهاتەکان دەپارێزن، بۆیە هەموو گوندەکانی ئێمە داوا دەکەن، بەشێک بن لە هەرێمی کوردستان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com