پەرلەمانتارێکی پارتی: بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان بیر لە پلانێکی دیکە دەکەینەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی رایدەگەیەنێت، هەڵوێستی گۆڕان وەڵامێکی ئەرێنی نەبوو بۆ پارتی و هیچ نەرمی نواندنێکی تێدانەبوو، و دەشڵێت “پارتی لەبەرامبەردا بێ هەڵوێست نابێت و وەڵامی گونجاوی دەبێت”.

دوای تێکچونی پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بۆماوەی زیاتر لە ساڵێك، سەرەڕای چەندین گۆڕانکاری نوێ تاڕادەیەك دۆخی سیاسی لەهەرێمی کوردستان بەچەقی بەستووی مایەوە و تائێستاش بەچارەسەرنەکراوی ماوەتەوە، لەدواهەمین هەوڵی پارتیش بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ گۆڕان، بەفەرمی دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی کرد. دوای چاوەڕوانی پارتی بۆ وەڵامدانەوەی گۆڕان بۆ کوبوونەوە، بەراگەیەندراوێکی پێنج خاڵی وەك مەرج دانان بۆکۆبوونەوە، وەڵامی پارتی دایەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نازم هەرکی، ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی وەڵامی فەرمی گۆڕان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ حزبەکەی رایگەیاند: ئەوەندەی من ئاگاداربم گۆڕان تەنها لەڕێگەی میدیاکانەوە وەڵامی پارتی داوەتەوە، بێگومان پارتیش لەبەرامبەردا بێ هەڵوێست نابێت و وەڵامی گونجاوی دەبێت.

نازم هەرکی لەبارەی وەڵامەکەی گۆڕان بۆ پارتی دەڵێت “هەڵوێستی گۆڕان وەڵامێکی ئەرێنی نەبوو بۆ پارتی و هیچ نەرمی نواندنێکی تێدانەبوو. هەروەها هۆکارێکیش نەبوو بۆ لێكنزیکبوونەوە، بەڵکو زیاتر کۆسپی خستەبەردەم چارەسەرکردنی دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان”.

هەرکی پێوایە دواخستنی گشتپرسی لە بەرژەوەندی هەرێم نییە، کات و هەلومەرجەکەی زۆرگونجاوە و دواخستنی شێکی مەحاڵە و گوتیشی “مەرج دانانی گۆڕان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی و جێبەجێنەکردنی مەرجەکانی، بە “هەر یەکە و لەماڵی خۆی”، ئەوەدە گەیەنێت، کە گۆڕان ئامادە نییە گفتوگۆ بکات لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان”.   

ئەو ئەندام پەرلەمانەی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە پارتی لەم بارودۆخەدا دەستەوسان نابێت و بەهاوکاری لایەنە سیاسییەکانی دیکە، بیر لەپلانی تر دەکاتەوە بۆ دەرباز بووبی پەرلەمان لەو بارودۆخەی ئێستا.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com