نوچەنێت
ئەندامێکی شاندی بەغدای ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم رایدەگەیەنێت “کەس دژی مافی گەلی کورد نییە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی”. دەشڵێت “مالیکی داوایکرد گفتوگۆی زیاتر لەسەر گشتپرسی بکەین”.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی شاندی بەغدای ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی دیدار و کۆبوونەوەی شاندەکەیانی لە سێیەم رۆژی سەردانیان بۆ بەغدا لەگەڵ کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق کرد و گوتی “بە بەرپرسانی بەغدامان راگەیاند، کە گەلی کورد بێ ئومێد بووە لە حکومەتی عێراق و بێ ئومێدی گەلی کوردمان بە زۆربەی بەرپرسانی عێراق گەیاند”.
ئەندامەکەی شاندی بەغدای ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم، سەبارەت بە دیداریان لەگەڵ مالیکی گوتی “مالیکی داوایکرد گفتوگۆی زیاتر لەسەر گشتپرسی بکەین”.
سەعدی پیرە، سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکان گوتی “بە گشتی هیچ کەسێک دژی مافی گەلی کورد نییە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی”.