نوچە.نێت
بە پێی سەرچاوەی هەواڵەکانی ترکیا، هونەرمەندی بەناوبانگی ترک توبە بیوکستون، لەکارەکەی دور دەخرێتەوە لەمەودوا ناتوانێت وەک باڵوێز کاری خێرخوازی بکات.
هەر بەپێی ئەو سەرچاوە ترکیە، توبە لەپۆستەکەی دوور دەخرێتەوە و لەجیاتی ئەو سیرینا ساریکا دەست بەکار دەبێت.
ئەو سەرچاوە ترکیە هۆکاری دوورخستنەوەی توبە ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت کە ” توبە بەهۆی بونی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ گەورە بازرگانی تورکی “ئوموت ئێڤریجان”، یونسێف بریاری لادانی دەدات و سیرینا لەجێگەی دەدانرێت.
لەلایەکی تر، هاوسەری پێشوی توبە، ئۆنور سایلاک، بەنیازە سکاڵا لەسەر توبە تۆمار بکات ، چونکە سایلاک، پێی وایە توبە لەئێستادا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ پیاوێکی تر ناتوانێت چاودێری مناڵەکانی بکات ،بۆیە ئەو دەیەوێت، لەرێگای دادگاوە مناڵەکانی بگەرێنێتەوە لای خۆی و بەخێوکردنیان لە ئەستۆ بگرێت.
