نوچەنێت
ئەمڕۆ نوری مالیکی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی ریفراندۆم رایگەیاند، گشتپرسی پێویستی بە چوارچێوەیەکی دەستووری هەیە، ئەگەر هاتوو چوارچێوەیەکی دەستووری بۆ دەستەبەر بکرێت، ئەوا ئەو هەنگاوە قبووڵکراوە.
نوری مالیکی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “بابەتی گشتپرسی و هەر شتێکی دیکەی برایانی کورد پەنای بۆ دەبەن، پێویستی بە چوارچێوەیەکی دەستووری هەیە، ئەگەر هاتوو چوارچێوەیەکی دەستووری بۆ دەستەبەر بکرێت، ئەو ئەو هەنگاوەیان قبووڵکراوە، بەڵام لە دەرەوەی چوارچێوەیەکی دەستووری، رەنگە ئەوا کێشە بۆخۆیان بۆ عێراقیش دروست ببێت”.
مالیکی ئاماژەی بەوەدا “ئێمە نامانەوێت بۆ زمانی کێشە لە نێوانمان بگەڕێیینەوە، هیوادارین ئەگەر دۆخەکە بەو ئاراستەیە بڕوات، ئەوا پێویستە پێداچوونەوە بە دەستوور بکرێت. دەستوور دەتوانێت ئەو مافە بدات، کە گشتپرسی بکەن یاخود بڕیاری مافی چارەی خۆنووسین بدەن”.