نێچیرڤان بارزانى: شانازییە پارتی رۆڵی پێشەنگی لە پرۆسەی سەربەخۆییدا هەیە

0

نوچەنێت
نێچیرڤان بارزانى پەیامنێکی پیرۆزبایی لە یادی 71 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “مایەی شانازییە بۆ پارتیمان کە لەم  ساتەوەختە مێژووییەدا، وەک هەمیشە ڕۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە پرۆسەی سەربەخۆیی و سەروەریی نەتەوەییدا دەبینێت”.

لە پەیامەدا، نێچیرڤان بارزانى، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت “لە 16ی ئابی پیرۆزدا و بەبۆنەی  حەفتا و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگر و دۆستانی پارتیمان دەکەین. پیرۆزباییی تایبەت لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانمان دەکەین، پیرۆزباییمان بۆ سەرجەم چین و توێژ و پێکهاتە کوردستانییەکان”.

نێچیرڤان بارزانى راشیگەیاندووە “لەم یادە پیرۆزەدا لەگەڵ دانه‌واندنى سەری رێز و نەوازشمان بۆ گیانی پاکی شەهدان، بەڵێنی بەردەوامی و سووربوون لەسەر رێبازە پیرۆزەکەیان دووپاتدەکەینەوە تاوەکو هێنانەدی ئاواتەکانیان و خەونی دێرینەی گەلەکەمان لە کوردستانێکی سەربەخۆی ئاشتیخواز و گەشەسەندوودا لە سایەی پێکەوەژیان و دادپەروەری و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی بەردەوامدا بۆ سەرجەم پێکهاتە جیاجیاکانی کوردستان”.

لەبارەی رۆڵی پارتی لە پرۆسەی سەربەخۆیی کوردستاندا، نێچیرڤان بارزانى دەڵێت “مایەی شانازییە بۆ پارتیمان کە لەم  ساتەوەختە مێژووییەدا، وەک هەمیشە رۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە پرۆسەی سەربەخۆیی و سەروەریی نەتەوەییدا دەبینێ. بەشداریی کاریگەرانەی کادیران و ئەندامانی پارتیمان لەم پرۆسەیەدا بەڵگەی ئەمەک و دڵسۆزییانە بۆ رێبازی پیرۆزی پارتی و بارزانی”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com