خورماتوو: چەکدارانی داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشدەکەنە سەر پێشمەرگە

0

نوچەنێت
ئەفسەر لە لیوای 11ی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لە رۆژئاوای خورماتوو چەکدارانی داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشدەکەنە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی پێشمەرگەش وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە.

سنووری زەرگە لە رۆژئاوای خورماتوو دەکەوێتە دامێنی زنجیرە چیای حەمرین، کە بەمدواییانە داعش “ویلایەتی جەبەل” (شاخی) لێ راگەیاند.

رائید کامەران ئەحمەد، ئەفسەر لە لیوای 11ی پێشمەرگە  بە (رووداو)ی راگەیاند، لە دەورووبەری کاتژمێر 11ی شەوی 15-8-2017 چەکدارانی داعش لە سنووری زەرگە لە رۆژئاوای خورماتوو، لە سێ قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی لیوای 11ی هێزی پێشمەرگە. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com