نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
رۆژ نوری شاوه‌یس، سه‌رۆكی شاندی داتوستانكار بۆ بابه‌تی گشتپرسی له به‌غدا، رۆژی سێشه‌ممه گوتی، ئه‌م شانده‌ی، كه ئێستا سه‌ردانی به‌غدای كردوه، ره‌تیكردوه‌ته‌وه به‌رواری ئه‌نجامدانی گشتپرسی دوابخرێت، كه وا بڕیاره له 25ی مانگی ئه‌یلولی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.
شاوه‌یس له پرێس كۆنفرانسێكدا له به‌غدا گوتی “شانده‌كه دواخستنی گشتپرسی ره‌تكردوه‌ته‌وه، ئێستا كاره‌كه له ده‌ستی گه‌لی كوردستاندایه، كه زۆرینه‌ی داوای ئه‌نجامدانی ده‌كات له كاتی خۆیدا و دواخستنی ره‌تده‌كه‌نه‌وه”.
سه‌باره‌ت به‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه‌ی كه شانده‌كه له به‌غدا ئه‌نجامیداوه، شاوه‌یس گوتی ” بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر له‌گه‌ڵ به‌رێز عه‌بادی كۆبووینه‌وه، زۆر له كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانمان باس كرد، هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی گشتپرسیشمان بۆ روون كرده‌وه، ئه‌ویش ئاماده‌یی خۆی پیشانداوه بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان”.
هه‌روه‌ها گوتی “گفتوگۆ و دانوستان باشترین رێگایه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان، هه‌ردوولاش سور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ پێشمه‌رجێك دانه‌نێن بۆ كۆبوونه‌وه‌كان، ده‌توانین بڵێن كۆبوونه‌وه‌كه‌مان ئه‌رێنی بوو”.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش كه له به‌غدا سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌كانیان كردوون، شاوه‌یس گوتی ” هه‌موو باڵیۆزخانه‌كان پێشوازییان له سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی كوردستان كردوه بۆ به‌غدا، جه‌ختیان له ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و دانوستان كردوه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ئاماده‌یی و هاوكاری خۆشیان پیشانداوه بۆ سه‌رخستنی گفتوگۆكان، ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه ئه‌و هۆكارانه‌مان بۆ روون كردنه‌وه كه بوون هۆی ئه‌وه‌ی هه‌نگاو به‌ره‌و گشتپرسی بنێین بۆ سه‌ربه‌خۆیی”.
سه‌رۆكی شانده‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه “له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش گشتپرسی ئه‌نجام ده‌درێت”.