نوسینگەی عەبادی: لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیەکی راشکاوانە و قووڵ ئەنجامدرا

0

نوچەنێت
نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە و رایگەیاند “دیالۆگ و گفتوگۆیەکی راشکاوانە و قووڵ ئەنجامدراوە”.

رۆژی دووشەممە 14-8-2017 شاندی بەغدای ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە. سەعدی پیرە، ئەندامی شاندەکە دوای کۆبوونەوەکە راگەیاند “بە حەیدەر عەبادیمان راگەیاند گەلی کوردستان گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی گشتپرسی بکات بۆ سەربەخۆیی، چونکە لە داهاتووی خۆی لە عێراقدا دڵنیا نییە و هێشتاش قەلەقین و دەترسین شەڕ رووبداتەوە”.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆوبونەوەکەدا ستایشی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ و گرنگی کۆنترۆڵکردنەوەی سەرجەم خاکی عێراق لە دەست چەکدارانی داعش دووپاتکراوەتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە “لە دیدارەکەدا دیالۆگ و گفتوگۆیەکی راشکاوانە و قووڵ ئەنجامدراوە، لەبارەی پێویستی کاراکردنی میکانیزمی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە کەشێکی ئەرێنیدا”. 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە “رێککەوتن کراوە گفتوگۆی بنیادنەرانە بەردەوام بێت و جددین لەسەر بەدەستهێنانی بەرژەوەندی هاوبەشی رۆڵەکانی گەلی عێراق و لابردنی مەترسییەکان و بەربەستە مێژووییە کەڵەکەبووەکان و پارێزگاریکردن لە یەکێتی عێراق”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com