نوچه‌نێت – شه‌فه‌ق نیوز
له كاتێكدا، كه پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی به‌یاننامه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌شێك له گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و حزبه پێیانوایه به‌یاننامه‌كه‌ی گۆڕان ئه‌رێنی نه‌بوو.
هوشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گوتی، به‌یاننامه‌كه‌ی گۆڕان ئه‌رێنی نه‌بوو، چه‌ندین مه‌رجی پێشوه‌ختی دانابوو، كه كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستان چاره‌سه‌ر ناكه‌ن، گوتیشی پارتی ئاماده‌ی دانیشتنه له‌گه‌ڵ گۆڕان.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، جڤاتی نیشتیمانی كۆبوه‌وه و هه‌ڵوێستی خۆی له هه‌مبه‌ر كیشه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌رێم روونكرده‌وه له رێگه‌ی چه‌ند خاڵێكه‌وه، كه یه‌كێكیان دواخستنی گشتپرسیه.
له وه‌ڵامی قسه‌كه‌ی زێباریدا، برزۆ مه‌جید، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دەڵێت، هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵوێستی گۆڕان به ئه‌رێنی نابینێت، ئه‌وا ئامانجی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و سه‌روه‌ری یاسای نییه.