تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی شاندی باڵای ریفراندۆم بۆ به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كانمان ده‌كه‌وێته سبه‌ینێ سێشه‌ممه. دەشڵێت “بردنی لیستی پێشێلکاری بۆ بەغدا دوورە لە راستییەوە”.
ڕۆژی 7-6-2017 مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسی و پێكهاته‌كانی كوردستان بێجگه له گۆڕان و كۆمه‌ڵ بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی خه‌ڵكی كوردستان درا و هه‌ر له‌و كۆبوونه‌ویه‌دا بڕیار درا ڕۆژی 25-9-2017، وه‌ك ڕۆژی ریفراندۆم دیاری کرا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بارزانی به مه‌رسومێكی هه‌رێمی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕاسپارد بۆ ئاماده‌كاری پێویست به مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم رێكاری پێویست بگرێته‌به‌ر، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا وه‌فدی كوردی به مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه‌ی بابه‌تی ریفراندۆم سه‌ردانی به‌غدا و وڵاتانی دراوسێ و وڵاته ئه‌وروپی و ئه‌مریكا بكات.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د. محمد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی شاندی لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم بۆ به‌غدا، سه‌باره‌ت به ئه‌جێندا و ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا رایگه‌یاند: ئێستا وه‌فدی هه‌رێم گه‌شتوینه‌ته به‌غدا، باوه‌ڕناكه‌م ئه‌مڕۆ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازبكه‌ین، بڕیاره سبه‌ینێ ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كانمان بكه‌ین و ئه‌جێندانی كۆبوونه‌وه‌كانمان بۆ لایه‌نه عێراقیه‌كان شی بكه‌ینه‌وه.
د.محمد ئه‌حمه‌د ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، بڕیاره له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق و هاوپه‌یمانی نیشتمانی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراقی دا كۆببینه‌وه و پرسی ریفراندۆمیان له‌گه‌ل گه‌نگه‌شه بكه‌ین.
د.محمد ئه‌حمه‌د ئه‌و زانیاریانه ره‌تده‌كاته‌وه، كه گوایه له میانه‌ی سه‌ردانی وه‌فدی لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم بۆ به‌غدا، لیستێكی 50 خاڵی پێشێلكاری به‌رپرسانی به‌غدا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان بده‌نه لایه‌نه عێراقیه‌كان و گوتی، ئه‌و زانیاریانه راست نین.