نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
دیپلۆماتكارێكی باڵای فه‌ره‌نسی، دواخستنی گشتپرسی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی به “هه‌ڵه‌ی مێژوویی” ناوده‌بات، ئامۆژگاری كوردیش ده‌كات به‌وه‌ی، كه زۆر پێویسته له به‌رواری دیاریكراودا ئه‌نجام بدرێت.
دكتۆر تیسۆت فریدریك، كونسوڵی پێشووی فه‌رنسا له هه‌ولێر، له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له تویتێكدا داوا له كورد ده‌كات، ریفراندۆم له به‌رواری دیاریكراودا ئه‌نجام بدات و دوای نه‌خات.
له تویته‌كه‌ی فریدریكدا هاتووه “به برا كورده‌كانم ده‌ڵێم، دواخستنی ریفراندۆم، هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی ده‌بێت”.
ئه‌م داواكارییه‌ی دیپلۆماتكاره فه‌ره‌نسیه‌كه له كاتێكدایه، كه ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی جیهان و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، داوای دواخستنی ریفراندۆم ده‌كه‌ن، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد تا ئێستا سوره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی له كاتی خۆیدا.