تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، زۆربه‌ی خاڵه‌كانی ناو به‌یاننامه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانه ، ده‌شڵێت “ده‌بوو له‌سه‌ر داواخستنی ریفراندۆم بڕیاری كۆتایی نه‌درایه”.
پاش نزیكه‌ی دوو ساڵ له په‌ككه‌وتنی په‌رله‌مانی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌رجه‌كانی خۆی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵگرت و داواكاره په‌رله‌مان به سه‌رۆكایه‌تی پێشووی و به‌بێ مه‌رج كارابكرێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش داوای كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه، له‌لای خۆشیه‌وه گۆڕان بڕیاریداوه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بڕیار له‌و كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه بدات و كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆلیان لەگەڵ پارتی دیاری بكات.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، شوان قه‌ڵادزه‌یی، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌كه‌ی گؤران، كه دوێنێ بڵاوی كرده‌وه و داوای دواخستنی ریفراندۆمی كردووه رایگه‌یاند: زۆرینه‌ی خاڵه‌كانی ناو به‌یاننامه‌كه‌یان، داوای هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانه، وه‌ك كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و باشكردنی بژێوی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كاتی خۆی دا.
شوان قه‌ڵادزه‌یی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، کە له به‌یاننامه‌كه‌ی گؤڕاندا ته‌نها له‌سه‌ر دواخستی ریفراندۆم تێبینیم هه‌یه و ده‌بوو نه‌رمتر بوایه و قسه‌ی كۆتایی بۆ ناو گفتوگۆكان جێبهێڵدرایه و بڕیاری كۆنكرێتی نه‌درایه و داوای داواخستی ریفراندۆم نه‌كرایه، چونكه ده‌كرا له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كان له‌سه‌ر دواخستنی ریفراندۆمیش گفتوگۆ بكرایه و هه‌تا دواش بخرایه.
به بڕوای قه‌ڵادزه‌یی، ده‌بوو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زیاتر له‌سه‌ر به گه‌ڕخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێم و ژیانی خه‌ڵك جه‌ختی بكردایه‌ته‌وه و پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی بۆناو كۆبوونه‌وه‌كان هه‌ڵبگرتایه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان پێكه‌وه به‌ره‌و ریفراندۆمی ده‌وڵه‌ت بوون هه‌نگاومان بنایه. گوتیشی “به یه‌كگرتووی نه‌ك ده‌وڵەت ده‌توانین ئیمپراتۆریه‌ت رابگه‌یه‌نین”.