نوچەنێت
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت، به “نه‌خێر” گوتن لە گشتپرسیدا “دونیا نابێته شامی شه‌ریف، گوناهه خه‌ڵك بەو جۆرە چه‌واشه بكرێت”. داواش دەکات هێزه سیاسییه خاوه‌ن جه‌ماوه‌ره‌كان پێكه‌وه كۆببنه‌وه.
لە گوتارێکدا بەناونیشانی “كێشه‌كانی هه‌رێم له‌نێوان به‌ڵێ و نه‌خێردا”، عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دەڵێت، خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك هه‌ر گه‌لێكی دیكه‌ی دونیا، مافێكی ره‌وا و سرووشتی خۆیه‌تی، نه‌ك هه‌ر گشت‌پرسیی ئه‌نجامبدات، به‌ڵكو خاوه‌نی قه‌واره‌ی سیاسیی دڵخواستی خۆی بێ، له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا.
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی دەشڵێت “به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ریفراندۆمه‌ی باس ده‌كرێ، به‌هه‌ر هۆكارێكه‌وه بێ، ئانقه‌ست، یان هه‌ڵه، ئه‌نجامبدرێ یان نا، سه‌روبه‌ر بگرێ، یان نا، خراوه‌ته قاڵبێكی شه‌خسی و حزبییه‌وه، ئه‌وه‌ش زیانێكی زۆری پێ گه‌یاندووه و نزیكه هه‌ر به‌ڕێوه له‌بار بچێ. بۆیه‌ش له وتارێكی پێشوومدا گوتوومه، با هه‌رچی زووتره ئه‌و مۆركه شه‌خسی و حزبییه، له ریفراندۆم بكرێته‌وه”.
عەلی باپیر داوای زەمینەسازیی دەکات و دەڵێت “نابێ هیچ كه‌س نكووڵی له‌وه بكات، كه: نه‌ك هه‌ر كارێكی گه‌وره و چاره‌نووسسازی وه‌ك راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت، بگره هه‌ركارێكی دیكه‌ش، به‌بێ زه‌مینه‌سازیی و رێ بۆ خۆشكردن، سه‌روبه‌ر ناگرێ و یان هه‌رئه‌نجام نادرێ، یان بێ ئاكام ده‌بێ و، تێیدا ره‌نج به‌خه‌سار ده‌بین، له‌مێژووی خۆشمان‌دا رووداوی وامان زۆرن په‌ندیان لێوه‌ربگرین”.
لەبارەی راگەیاندنی کەمپەینی نەخێر، عەلی باپیر رایگەیاندووە “وه‌ك چۆن (به‌ڵێ) كردنی ره‌هاو بێ مه‌رج، حه‌وت ده‌رمانه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان و گۆچانی جادوویی نییه، به‌هه‌مان شێوه‌ش: به (نه‌خێر) گوتن، دنیا نابێته شامی شه‌ریف، گوناهه خه‌ڵك به‌وجۆره چه‌واشه بكرێ، كه به (نه‌خێر) گوتن بۆ ریفراندۆم، كێشه و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم بنبڕ و چاره‌سه‌ر ده‌بن و خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر له‌خه‌م ده‌ڕه‌خسێن”.
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی داوا دەکات، ته‌بایی و لێكتێگه‌یشتنی سیاسیی بگێڕینه‌وه نێوخۆی لایەنەکان، به‌تایبه‌ت هێزه سیاسییه بنه‌ڕه‌تییه خاوه‌ن جه‌ماوه‌ره‌كان و “له كه‌شوهه‌وایه‌كی هێمن و ئارام‌دا پێكه‌وه كۆبینه‌وه”.
عەلی باپیر داوا دەکات سێ خاڵ جێبەجێبکرێن:
1- سه‌ره‌تا بڕیاری گێڕانه‌وه‌ی شكۆ بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌ت بده‌ین و ئاساییان بكه‌ینه‌وه.
2- ئنجا ئاوڕێكی خێرای جددی له ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك بده‌ینه‌وه و له‌و هه‌موو ملیارانه‌ی له‌لای حزب و خزمن، هه‌ندێكیان بۆ حكومه‌تی قه‌رزدار و خه‌ڵكی هه‌ژار بگێڕینه‌وه، تاوەكو وێڕای چاككردنی باری ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك، كه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ر حوكمڕانێكه، دڵخۆش و ئومێده‌واریشیان بكه‌ین و جۆرێك له متمانه بۆ نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات بگێڕینه‌وه.
3- پاشان دوای ئه‌و هه‌نگاوانه، وتوێژێكی بابه‌تییانه و به‌رپرسانه پێكه‌وه بكه‌ین، له‌باره‌ی ریفراندۆم و هه‌لومه‌رجی گونجاوی و سه‌رجه‌م زه‌مینه‌سازییه پێویسته‌كانی دیكه‌ی.