وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی دەداتەوە

0

نوچەنێت
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەڵامی سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی دایەوە و رایگەیاند، کاری ئەو سەرکردە سەربازییە نییە قسە لەسەر بابەتی سەربەخۆیی کوردستان بکات. دەشڵێت “باشترە سەرقاڵی ئەرک و کاری خۆت بێت و بابەتێک، کە پەیوەندی بەتۆوە نەبێت و کاری تۆ نەبێت، بۆت نییە قسەی لەسەر بکەی”.

روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

ئەبو مەهدی موهەندس، جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی لە لێدوانێکدا، کە لە کەناڵی شەرقییە و چەند شوێنێکی دیکە بڵاوبووەتەوە، رێگەی بەخۆی داوە قسە لەسەر بابەتی سەربەخۆیی کوردستان بکات و پێیوایە سەربەخۆیی کوردستان، نایەتەدی و تەنیا رێکلامی سیاسی و هەڵبژاردنە.

لە وەڵامی ئەم زێدەڕۆییە، بەم بەرپرسە سەربازییەی حەشد دەڵێین، کە ئەرک و کارەکەت دیارە چییە و باشترە سەرقاڵی ئەرک و کاری خۆی بێت و بابەتێک، کە پەیوەندی بەتۆ نەبێت و کاری تۆ نەبێت، بۆت نییە قسەی لەسەر بکەی.

گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
13ـ 8ـ 2017

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com