
نوچەنێت Nrt
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند داواكارییه‌كه‌ی گۆڕان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزادراوه سیاسییه‌كان به‌رانبه‌ر درێژه‌دان به‌كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، په‌یوه‌ندی به حكومه‌ته‌وه هه‌یه نه‌ك حیزبه‌كه‌بان.
دوای ئه‌وه‌ی له كۆبونه‌وه‌ی 10 مانگی رابردوودا هه‌ریه‌ك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، بڕیاردرا كه سه‌رجه‌م سزادراوانی سیاسی به‌هه‌مان پۆست و پله‌و موچه‌ی پێشویانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆیان، به‌ڵام به‌هۆی نوسراوێكی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سزادراوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌مان شوێنی خۆیان، گۆڕان كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌ڵپه‌سارد.
ئه‌رسه‌لان بایز له‌لێدوانێكیدا كه له‌رۆژنامه‌ی “كوردستانی نوێی” ئۆرگانی یه‌كێتی بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ گۆران له‌ئه‌نجامی ده‌ستپێشخه‌ریی تاڵه‌بانی بووه و یه‌كێتی بیروڕاكانی خۆی خسته پێش وه‌فدی گۆڕان، ئه‌وانیش قسه‌كانی خۆیان كرد.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه “به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو له‌لێدوانێكی به‌رپرسانی گۆڕاندا ئه‌وه‌مان بیست كه ئه‌وان كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیان هه‌ڵپه‌ساردووه تا ئه‌و داواكارییانه‌ی ئه‌وان جێبه‌جێده‌كرێن كه پێموایه ئه‌و داواكارییانه هێنده‌ی په‌یوه‌ندییان به‌حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، هێنده په‌یوه‌ندیی به‌یه‌كێتییه‌وه نییه، وه‌كو داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سزادراوه سیاسییه‌كانه كه به‌وته‌ی خۆشیان‌و پێشموایه نزیكه‌ی 80%ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و ئه‌وكاته‌ی ئه‌وان باسیان كرد 20% مابوونه‌وه”.
رونیشیده‌كاته‌وه “مه‌رجیش نییه ئه‌وانه‌ی مابوونه‌وه هه‌موویان سزادراوی سیاسی بن، مومكینه هه‌ندێك له‌وانه به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی ئه‌و مه‌سه‌لانه خۆیان وازیان هێنابێت‌و رێوشوێنی یاسایی‌و ئیداری‌یان له‌به‌رامبه‌ردا كرابێت”.
ئه‌رسه‌لان بایز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه ئه‌گه‌ر واقیعبینانه ته‌ماشا بكه‌ن ناكرێت چاره‌نووس‌و ئاینده‌ی میلله‌تێك له‌سه‌ر 100-200 كه‌س بووه‌ستێنرێت، “بڵێت تا ئه‌و كه‌سانه‌م بۆ نه‌گێڕیته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان له‌سه‌ر چاره‌نووس‌و ئاینده‌ی كورد له‌گه‌ڵت رێك ناكه‌وم، ئێمه هیچ مه‌رجێكیان نه‌بووه‌و هیچ مه‌رجێكیشمان نابێت”.
له‌و نوسراوه‌ی حكومه‌تدا كه گۆڕان كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا له‌سه‌ری هه‌ڵپه‌ساردووه و ره‌وانه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت كراوه‌و ئیمزای نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ره، هاتووه “مه‌رج نییه سزادراوانی سیاسی كه فه‌رمانبه‌رن له‌داموده‌زگاكاندا، بگه‌ڕێنه‌وه هه‌مان شوێنی خۆیان، به‌تایبه‌تی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌سانی تر له‌جێگه‌یان دانراون له‌كاتی به‌جێهیشتنی كاره‌كانیاندا”.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ئێن ئاڕتی ڕاگه‌یاندبوو، ئه‌و بڕیاره به پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتن و به‌ڵێنه‌كانی یه‌كێتی و پارتی دێت بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی ره‌وشی هه‌رێم و ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا.
سه‌رچاوه‌كه رونیكردبوویه‌وه “بڕیاره‌كه هه‌موو كاره‌كانی پێشوو به‌كۆبونه‌وه‌كانیشه‌وه ده‌خاته‌وه خاڵی سه‌ره‌تای ناكۆكییه‌كان، بۆیه ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی چاره‌سه‌ركردنی سزادراوانی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاریدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا كۆنه‌بێته‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌و نوسراوه‌ی حكومه‌تیش داوای روونكردنه‌وه‌ی كردوه”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئێن ئاڕتی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردبوو كه گۆڕان، په‌یوه‌ندیكردوه به دلێری سه‌ید مه‌جیده‌وه كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی سزادراوانی سیاسی له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه سه‌رپشككراوه‌و پێڕاگه‌یاندوه كه به‌شداری له‌كۆبونه‌وه‌ی ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كاندا ناكه‌ن تاوه‌كو روونكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره پێنه‌ده‌ن و ئه‌و بڕیاره هه‌ڵنه‌وه‌شێننه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی گۆڕان هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوێستی توندیشی كرد به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێت و بڕیاره‌كه هه‌ڵنه‌وه‌شێنرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیاری هه‌مان سه‌رچاوه، دلێری سه‌ید مه‌جید بێ ئاگایی خۆی له‌بڕیاره‌كه ده‌ربڕیبوو داوایكردبوو كه مۆڵه‌تیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.