نوچه‌نێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
هوشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رۆژی یه‌كشه‌ممه 13-8-2017 رایگه‌یاند، كورد له 25ی ئه‌یلولی داهاتوودا ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌دات، سه‌ره‌ڕای داواكاری ئه‌مریكا بۆ دواخستنی.
زێباری له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی ریكس تێله‌رسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ دواخستنی ریفراندۆم، گوتی ” كاته‌كه هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی و نه‌گۆڕاوه”.
زێباری جه‌ختی كرده‌وه، كه پاشگه‌زبوونه‌وه له ریفراندۆم نییه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانیش ئه‌وه‌یه، چۆن رێزی حكومه‌تێك بگرین و كاری له‌گه‌ڵ بكه‌ین، كاتێك بڕیار و كاره‌كانی ئێرانی بن.
له 7ی حوزه‌یرانی رابردوودا، هێز و پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، جگه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له 25ی مانگی ئه‌یلولی داهاتوودا گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.