نوچه‌نێت – شه‌فه‌ق نیوز
به‌رپرسێكی باڵای پارتی دیموركاتی كوردستان، رۆژی شه‌ممه 12-8-2017 رایگه‌یاند، حزبه‌كه‌ی ئاماده‌ی گفتوگۆیه سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانی گۆڕان، گوتیشی ئه‌وان رازی نابن له‌سه‌ر دواخستنی گشتپرسی.
جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، رۆژی شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له شاری سلێمانی ئه‌نجامدا و به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه، تیایدا داوای دواخستنی گشتپرسی، شه‌فافیه‌ت له داهاتی نه‌وت و گاز و داهاتی ناوخۆ، نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا و كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كرد.
سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانی گۆڕان، كاكه‌مین نه‌جار، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له هه‌ولێر، گوتی “پارتی دانوستان له‌گه‌ڵ گۆڕان به باش ده‌زانێت و ئه‌وه‌ی له توانایدا بێت سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانیان ده‌یكات، بۆیه شاندێك سه‌ردانی گۆڕان ده‌كات له سلێمانی”.
نه‌جار گوتی، ئێستا پارتی چاوه‌ڕێیه گۆڕان كاتی سه‌ردانه‌كه دیاری بكات، هه‌ركه كاته‌كه‌یان دیاری كرد. پارتی ئاماده‌ی دانیشتنه. گوتیشی، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌كاتی خۆیدا، پارتی هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌م خاڵه نییه و پشتیوانی لێده‌كات.
نه‌جار ده‌شڵێت، سه‌باره‌ت به پاشه‌وكه‌تی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، پارتیش له‌گه‌ڵ ئه‌م داواكارییه‌یه و داوای چاككردنی بژێوی هاوڵاتیان ده‌كات، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له حكومه‌ت بكرێت، كه ئایا ئێستا له توانایدایه ئه‌و سیستمه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
سه‌باره‌ت به دواخستنی گشتپرسیش، نه‌جار دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌وان دواخستنی به باش نازانن، ده‌شڵێت “بۆ دوابخرێت، به‌دیلی دواخستنی گشتپرسی چییه و تا كه‌ی دوا بخرێت؟”.
سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانی دیكه‌ی گۆڕان، نه‌جاڕ گوتی، هه‌موو كێشه و داواكارییه‌كان ده‌توانرێت له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن.