حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێران دوو پرۆتۆکۆڵ واژۆ دەکەن

0

نوچەنێت
سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان، کە بە یاوەری شاندێک لە تارانە رادەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو پرۆتۆکۆڵ لەگەڵ ژووری بازرگانی ئێران واژۆدەکات.

ئێران، یەکێکە لەو وڵاتانەی بە ئاشکرا دژایەتی بۆ ئەنجامدانی گشتپرسیی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی راگەیاندووە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ئەنجامدانی پرۆسەکەش خەڵک ترسی ئەوەیان هەیە ئێران و تورکیا دەروازە سنوورییەکان دابخەن، بەڵام بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دەڵێن لەو باوەڕە نین ئەو کارە بکەن.

رۆژی شەممە 12-8-2017، لە پەراوێزی 17مین پێشانگای بازرگانی لە تاران، یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان پرۆتۆکۆڵێکی لەگەڵ ژووری بازرگانی عمومی ئێران و، ژووری بازرگانی هەولێریش پرۆتۆکۆڵێکی لەگەڵ ژووری بازرگانی هەمەدان واژۆکرد. 

مستەفا عەبدولرەحمان، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان، کە بە یاوەری شاندێک بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکە لە تارانە بە (رووداو)ی راگەیاند: “لە پرۆتۆکۆڵەکەی ئێمە و ژووری بازرگانی عمومی ئێراندا هاتووە، ئەوان لە هەرێمی کوردستان نووسینگە بۆ بازرگانەکانیان دەکەنەوە و ئێمەیش بەهەمانشێوە لە تاران نووسینگە دەکەینەوە”. 

مستەفا عەبدولڕەحمان لەبارەی چۆنییەتی کارکردنی هەردوولاش گوتی “پێویستە ئێمە ژووری بازرگانی عمومی ئێران لە چالاکییە بازرگانییەکمان ئاگادار بکەینەوە تاوەکو نوێنەریان ئامادەبێت، ئەوانیش بەهەمانشێوە ئێمە ئاگاداردەکەنەوە”.

لەبارەی پرۆتۆکۆڵەکەی نێوان ژووری بازرگانیی هەولێر و ژووری بازرگانیی هەمەدان مستەفا عەبدولرەحمان باسی لەوە کرد کە بەمەبەستی کارئاسانی و هاوکاریکردنی بازرگانانی هەردوولایە لە هەرێمی کوردستان و هەمەدان.

سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە، کە لە گفتوگۆیان لەگەڵ بەھمەن عەبدوڵڵاھی، سەرۆکی ژووری بازرگانی عمومی ئێران، جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، کە دەروازە سنوورییەکان بەسەر هەرێمی کوردستان داناخەن و کێشەیان نابێت. پێداگری لەسەر ئەوەش کردووە ھانی خاوەن کارگەکانیان دەدەن بەرھەمە خۆراکییەکانیان زیاتر ھەناردەی باشووری کوردستان بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com