وەزارەتی پێشمەرگە: چەکی ئێمە بە حەشدی شەعبی نەدراوە

0

نوچەنێت
بەرپرسی هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، هیچ بڕە چەکێکی نێردراو بۆ پێشمەرگە نەدراوەتە حەشدی شەعبی، بەڵام حکومەتی عێراق دەیەوێ ئاستەنگ بۆ گەیشتنی ئەو کاروانە چەکە دروستبکات.

رۆژی هەینی 11-8-2017، دەزگاكانی راگەیاندنی كەنەدا هێرشیان كردە سەر جەستین ترودۆ، سەرۆكوەزیرانی كەنەدا و پارتی دیموكراتی لیبراڵی دەسەڵاتدار، ئەوان بەرپرسیارێتی نەگەیشتنی ئەو چەكانەیان خستە ئەستۆی سەرۆكوەزیران و پارتەكەی. دەشڵێن “ئەو چەكانەی كەنەدا رەوانەی كردبوون نەگەیشتوونەتە دەست هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵکو بەغدا لەسەر میلیشیاكانی حەشدی شەعبی دابەشی كردوون”.

لە مانگی ئاداری 2016 جۆن فۆستر، جێگری وەزیری بەرگری كەنەدا رایگەیاند، حكومەتەكەی رەزامەندی حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراقی وەرگرتووە بۆ رەوانەكردنی کاروانێک چەك و تەقەمەنی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە.

عەمید هەژار ئیسماعیل، بەرپرسی هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دەنگۆی پێدانی چەکی کەنەدی لە پشکی پێشمەرگە بە حەشدی شەعبی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بە (رووداو)ی راگەیاند: ئەو دەنگۆیە دوورن لە راستی، ئەو بڕە چەکە پێداویستی تەواوی بە تالیۆنێکی 600 کەسییە، تاوەکو ئێستا لە کەنەداوە نەگەیشتووە، بەڵام حکومەتی عێراق دەیەوێ کۆسپی بۆ دروست بکات”.

 عەمید هەژار  ئاماژەی بەوەداوە، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی کەنەدا لە بە‌غدا کردووە و جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە هیچ چەکێکی دابینکراو بۆ پێشمەرگە نەدراوەتە هیچ هێزێکی دیکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com