تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر لایه‌نێك نه‌یه‌ت به ده‌م كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردسانه‌وه، زوڵم له خه‌ڵك ده‌كات. ده‌شڵێت” با لایه‌نه‌كان واز له موزایه‌ده بێنن له پێناو ژیانی خه‌ڵك”.
پاش نزیكه‌ی دوو ساڵ له په‌ككه‌وتنی په‌رله‌مانی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌رجه‌كانی خۆی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵگرت و داواكاره په‌رله‌مان به ستافی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه و به‌بێ مه‌رج كارابكرێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش داوای كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه، له‌لای خۆشیه‌وه گۆڕان بڕیاریداوه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بڕیار له‌و كۆبونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه بدات و كات بۆ كاتی كۆبوونه‌وه لەگەڵ پارتی دیاری بكات.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به دواین هه‌وڵه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌وڵێكه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌ده‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌وه بێن، كه ئێستا له ئارادان بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی “پێویسته واز له موزایه‌ده بهێندرێت له پیناو ئاسایی بوونه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵك”.
خه‌له‌ف ئه‌حمه‌د ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ر لایه‌نێك به ده‌م كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه نه‌یه‌ت، زوڵم له خه‌ڵك ده‌كات. چونكه ژیانی خه‌ڵك له ئێستادا له خراپترین بارودۆخدایه، بۆیه پێویسته له‌وه زیاتر كات به فیڕۆ نه‌ده‌ین و په‌رله‌مان كارابكه‌ینه‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵویستی یه‌كێتی له ئه‌گه‌ری نه‌هاتنه پێشه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێك بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئەو پەرلەمانتارە گوتی، سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، سه‌رپشكن بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌ر ریگایه‌ك بۆ هه‌نگاوی داهاتووی یه‌كێتی، تا ئێستاش چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانین بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان.