نوچەنێت
ئەمڕۆ داوی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای گشتپرسی لە گەڵ بارزانی، هێڵە گشتییەكان و ناوەڕۆكی دانوستاندنەكان لەگەڵ بەغدا لەبارەی گشتپرسی دیاری کرد.
ئەمڕۆ شەممە 12-8-2017 لە سەلاحەدین بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم كۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە كۆبوونەوەکەدا سەردانی چاوەڕوانكراوی شاندە باڵاكەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، بە مەبەستی دانوستاندن لەبارەی پرسە سیاسییەكان و ئایندەی پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێكراوە.
هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم “هێڵە گشتییەكان و نێوەڕۆكی دانوساندنەكانی” لەگەڵ بەغدا دیاری كردووە.
شاندی بەغدای ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم لە رۆژی دووشەممەی رابردووەوە، کە بڕیاری پێکهێنانی درا، سێجار کۆبووەتەوە. بڕیارە شاندەکە رۆژی دووشەممە 14-8-2017 سەردانی بەغدا بکات.
شاندەکەی بەغدای ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم، پێکهاتوون لە: رۆژ نووری شاوەیس، د. فوئاد حوسێن، سەعدی پیرە، محەممەد ئەحمەد، ماجید عوسمان، رۆمیۆ هەکاری و ڤیان دەخیل.